riklam

ئاكۆ ته‌ها ساقی ده‌كاته‌ كلیپ

ئەدەب وهونەر 05:55 PM - 2018-12-17
.

.

هونه‌رمه‌ندی لاو ئاكۆ ته‌ها نوێترین به‌رهه‌می به‌ ناوی ساقی كلیپ ده‌كات و پێشكه‌ش به‌ گوێگرانی ده‌كات.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ وتنی ئاكۆ ته‌هایه‌ و تێكستی فه‌رهاد زیره‌كه‌ و كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن سامی سه‌باح بۆ كراوه‌و گروپی خۆشناو سپۆنسه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌یان كردوه‌.

له‌باره‌ی نوێترین كاریه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ئاكۆ ته‌ها به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ وڵاتی توركیا وێنه‌ گیراوه‌و نویترین كاری منه‌ و هاوكات مانگێك له‌مه‌وپێشیش به‌رهه‌مێكی ترم بڵاوكرده‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند، ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌ كاری هونه‌ری دوركه‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌مساڵدا توانیویه‌تی چه‌ند به‌رهه‌مێك تۆمار بكات.

ئاكۆ ته‌ها له‌دایك بووی شاری هه‌ولێره‌ و ته‌مه‌نی 30 ساڵانه‌ و له‌ ساڵی 2008 یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی لێم گه‌ڕێن بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و 5 به‌رهه‌می تۆماركراوی هه‌یه‌، هونه‌رمه‌ند ئێستاش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژی.

PUKmedia هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket