riklam

سه‌رۆك كۆمار: پلان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی رۆڵی ژن دابنرێت

ژنان‌ 05:33 PM - 2018-12-17
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 17-12-2018 سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە لیژنەی باڵای ھەماھەنگکاری تیمی نیشتمانی بۆ بڕیاری  1325.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی ڕاپۆرتی تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی کاری  نیشتمانی عيراقی پەیوەست بە بڕیاری1325 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەیوەندیدار بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش کرا، ھاوکات بارودۆخی ژنان لە سایەی ھەلومەرجی ئێستا تاوتوێکرا.

لەو بارەیەوە  سەرۆک کۆمار لە وتەیەکدا بایەخی پێشخستن و گەشەپێدانی بارو گوزەرانی ژنانی عيراق و ڕەخساندنی کەش و ھەوایەکی لەباری ژینگەی و کۆمەڵایەتی دووپاتکردەوە بە مەبەستی پاراستن لە ھەموو جۆرە توندوتیژییەک، بەڕێزیان ڕایگەیاند: ئێمە لە بەردەم لێپرسراوێتیەکی مێژووییداین کە پێویستە ژنان سەرکەوتوو بن و پێشیان بخەین بەو ئامانجەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ناو کۆمەڵگەدا، ھەروەھا بتوانن ئەرکی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردن ڕابپەڕێنن لە دامەزراوە حکومییەکاندا شانبەشانی براکانیان پۆستی سیاسی وەربگرن.

b22.jpeg


سەرۆک بەرھەم ساڵح لە بەشێکی تری وتەکەیدا هەوڵەکانی ئەم تیمە نیشتمانییەی بەرزنرخاند، لەو ڕووەشەوە پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ مەسەلەکانی تایبەت بە ژنان و پشتیوانی کردنی تواناکانیان بۆ گەیاندنی پەیامە مێژووییەکەیان.

تەوەرەیەکی تری وتەکەی بەڕێز سەرۆک کۆمار ستایش کردنی قوربانیدانی زۆری ژنان بوو، کە ژنان لە قۆناغ و سەردەمە جیا جیاکاندا قوربانی زۆریان پێشکەش کردووە بە تایبەتی لە بەرەنگار بوونەوەی ھێزەکانی تیرۆر و دان بەخۆداگرتن و خۆ ڕاگری بەڕووی فیکری تاریکی داعشدا.

بەڕێزیان له‌ وتەکەیدا داوایکرد ،کە پلانی نیشتمانی دابڕێژرێت بۆ ژیانەوە و بوژانەوەی ڕۆڵی ژنانی عيراق بەو جۆرەی کە بگونجێت لەگەڵ پێگە گرنگ و گەورەکەی لە ناو کۆمەڵگەدا.

سەرۆک بەرھەم ساڵح ئەو ھەوڵە جددی و گەورانەی خستەروو کە عيراق بە یارمەتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان خستویەتییە گەڕ بەتایبەتی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە پێناوی داڕشتنی ئایندەیەکی گەش بۆ ژنان.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket