riklam

ئه‌قڵت هه‌یه‌

بابەتی گۆڕاو 04:00 PM - 2018-12-17
.

.

ئه‌قڵت هه‌یه‌

× براده‌رانى سه‌ركردایه‌تى هیچ موشكیله‌یه‌كیان له‌ به‌یندا نى یه‌، ته‌نیا ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ باسى سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن.
× كه‌ یاريیان به‌ ئه‌قڵت كرد ماناى وایه‌ ئه‌قڵت هه‌یه‌.
× ئه‌وه‌نده‌ ره‌ززاگرانه‌ حه‌زم ئه‌كرد بمتوانیایه‌ له‌ كاتى گونجاودا كۆندۆمێك بده‌م به‌ باوكى.
× هه‌موو پیاوێك رۆمانسى یه‌، به‌ شه‌رتێك نیوه‌شه‌و له‌ ره‌قه‌مێكى علوجه‌وه‌ ته‌له‌فونى بۆ بكه‌ى.
× سڵاو له‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ى كه‌ بڕوامان پێیان نىیه‌ و ده‌نگیان ده‌ده‌ینێ.
× به‌عزه‌ سه‌ركره‌یه‌ك له‌ ترافیك لایته‌كه‌ى كارێزه‌وشك ئه‌چێ، به‌ قسه‌ى بكه‌ى قوڕ ئه‌كرى َبه‌سه‌رتا.
× عێراق رۆژگارێك تێكه‌وتووه‌ نازم غه‌زالییش خۆى شه‌وان به‌ چاوى پڕ فرمێسكه‌وه‌ گوێ له‌ مه‌قامه‌كانى نازم غه‌زالى ده‌گرێت.
× یه‌كێتى وه‌كو جه‌له‌ولاى به‌سه‌ر هاتووه‌، كه‌ له‌ ئه‌خبارا ناوى هات مه‌عناى وایه‌ شتێكى ناخۆشى لێ قه‌وماوه‌.
× كه‌سێ كه‌ رۆژى عارفه‌ بچێ بۆ ناو بازاڕ ئه‌بێ چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ش بێت خه‌ڵك خۆى پێوه‌بنوسێنێ.
× من خانوویه‌كم له‌ كانى گۆمه‌، ئه‌و حه‌زى له‌ ڤێلاكانى قه‌یوانه‌.
× ئه‌قڵى مه‌سئوله‌كه‌مان له‌ دوكانى عوسمانى كه‌ڵه‌شێر ئه‌چێ، نۆى به‌یانى داخراوه‌.
× شه‌وى هه‌مووتان خۆش، ئیلـلا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ چووه‌ ناو جێگا یه‌كسه‌ر خه‌وى لێ ئه‌كه‌وێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket