ئه‌و رۆژه‌ی حه‌كیمه‌كه‌ی عیراق نه‌خۆش كه‌وت
ی.ن.ک 06:50 PM - 2018-12-16.
سبه‌ینێ 17ی دیسه‌مبه‌ر دووشه‌ممه‌یه به‌رێكه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ روداوی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا، ئه‌وه بوو شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه 17 ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2012 تا ده‌وروبه‌ری سه‌عات 9ی شه‌و له‌گه‌ڵ شێخ ماكۆك سكرتێری رۆژنامه‌یی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ر خه‌تبووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی دیداری سه‌رۆك مام جه‌لال بڵاوبكه‌ینه‌وه كه به زمانی عه‌ره‌بی به ئاماده‌كراوی لای من بوو (شێخ سیاغه‌ی كردبوو) ،دوای سه‌عات نۆ ئۆكه‌ی بۆ هه‌واڵه‌كه كرا‌و له‌سایته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به هه‌ردوو زمان بڵاوكرایه‌وه، كه‌چی سبه‌ینێی ئه‌و رۆژه ،واته( سێشه‌ممه 18ی دیسه‌مبه‌ر ) ده‌وری سه‌عات هه‌شتی به‌یانی، سامناكترین هه‌واڵم پێگه‌یشت كه هه‌م باوه‌ڕ نه‌كرده‌نی بوو، هه‌م هه‌واڵێكی سڕ كه‌ر و بێزار كه‌ر بوو ،ئه‌ویش نه‌خۆش كه‌وتنی حه‌كیم و و تیماركه‌ری ده‌رد و نه‌خۆشییه‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌شه‌وه بوو، نه‌م ئه‌زانی چۆن پێشوازیی بكه‌م له‌و هه‌واڵه دڵته‌زێن و ئاڵۆزه، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌م، ئاخر من هاتبومه‌وه بۆ سلێمانی مۆڵه‌تم له سه‌رۆك مام جه‌لالی مه‌زن وه‌رگرت بوو، چونكه باوكم (پێشمه‌رگه‌ی دێرینی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن و شۆڕشی نوێ) ،له قۆناغێكی ترسناكی نه‌خۆشیه‌كه‌یدا بوو، له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی {چه‌ندوێستگه‌یه‌ك له خه‌باتی شاخ و مه‌ده‌نیی و حه‌وت ساڵه‌كه‌م له خزمه‌ت مام دا } به‌درێژی باس ئه‌كه‌م ،بۆیه مۆڵه‌تم له جه‌نابی سه‌رۆك خواست و گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی واته كه سه‌رۆك مام جه‌لالی مه‌زن نه‌خۆش كه‌وت له‌وێ نه‌بوم، سات و وه‌ختێكی زۆر ناخۆش و سه‌خت بوو سه‌رۆك كۆمارێكی به‌هێز و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌موو قه‌یرانه‌كان له‌م ساته دژواره‌دا نه‌خۆش بكه‌وێت .
ده‌ستبه‌جێ كه‌وتمه گه‌ڕان به‌دوای سایتی نه‌یاران و پڕوپاگه‌نده چی و درۆزنه‌كاندا، باش بوو هیچیان بڵاونه‌كردبوه‌وه، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی و عێراقییه‌كان، له‌ناكاو ته‌له‌فۆنێكم بۆ كرا كه‌سایتێكی كوردی هه‌واڵێكی خراپی بڵاوكردوه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ ته‌له‌فۆنم بۆ سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی كرد‌و پرسیارم لێ‌كرد ئه‌و هه‌واڵه‌یان چۆن و له‌كێوه ده‌ستكه‌وتوه؟! ،راستیی روداوه‌كه‌م پێ وت ،خوا هه‌ڵناگرێت جه‌نابیان زۆر به ئه‌ده‌به‌وه داوای لێبوردنی كرد‌و شێوازی هه‌واڵه‌كه‌ی به‌و جۆره بڵاوكرده‌وه كه‌له منی بیست (ئه‌ویش ئێستا ته‌ندروستیی سه‌رۆك جێگیره و قۆناغی مه‌ترسیی تێپه‌ڕاندوه)، ئیتر یه‌كسه‌ر به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتم ،ئه‌وه له رێگه‌ش هه‌ر خه‌ریكی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم له به‌غدا، له‌ولاشه‌وه په‌یتا په‌یتا له هه‌موو كه‌ناڵه‌كانه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كرێت و وه‌ڵامیان ئه‌ده‌مه‌وه (كوردستانی ،عێراقیی،عه‌ره‌بیی، ناوچه‌یی ،ئیقلیمیی،و جیهانیی)،چونكه منیان به ئاسانتر ده‌ستئه‌كه‌وت، چه‌ندین رادیۆی وه‌ك بی بی سی و سه‌وا به راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان پێوه كردم ،ئاژانسه‌كانی ئه‌نادۆڵ ،فرانس پرێس ،رۆیته‌رز و ئه‌وانیتریش به هه‌مان شێوه ، خۆشبه‌ختانه هه‌مویان به‌و جۆره روماڵی هه‌واڵه دڵته‌نگ و ناخۆشه‌كه‌یان كرد كه له زاری منه‌وه وه‌ریان ئه‌گرت ، له‌ناكاو یه‌كێك له كه‌ناڵه عێراقییه‌كان له زاری ناحه‌زێكه‌وه هه‌واڵیێكی درۆ و ناخۆشی بڵاو كرده‌وه ، من له‌رێگه بوم ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه نه‌بوو، به‌ڵام دوباره لێشاوی ته‌له‌فۆن به گریان و دڵته‌نگیه‌وه گوێی منی بێكه‌س و لێقه‌وماوی ئه‌وساته‌یان پڕ كرد تا راستییه‌كه‌یان پێ بڵێم ، به‌عه‌ره‌ب و كورد و فارس و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك رۆژنامه‌ی ئه‌مریكایی و به‌ریتانیاییشه‌وه په‌رۆشیان بوو بڵێم وانییه .منیش وه‌ك له مامی خۆمانه‌وه فێر بوم به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه دڵنیام ئه‌كردنه‌وه له ناڕاستیی هه‌واڵه‌كه ده‌مزانی مام سه‌لامه‌ته ،ده‌ستبه‌جێش ته‌له‌فۆنم كرد بۆ ئه‌وكه‌ناڵه زۆر توڕه بوم لێیان به كوردیی و عه‌ره‌بیی ئه‌وه‌ی به ده‌مدا هات پێم كردن كه شه‌رم ناكه‌ن هه‌ستی خه‌ڵك بریندار ئه‌كه‌ن دڵی خه‌ڵك دائه‌خورپێنن ، ئه‌وانیش هه‌ستیان به هه‌ڵه‌گه‌وره و درۆ شاخداره‌كه‌یان كرد و ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر شاشه‌كه‌یان سڕیه‌وه و داوای لێبوردنیشیان له گه‌لی عێراق و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كرد ،دواتریش كه‌سی به‌رپرسیاری ئه‌و سه‌رپێچیه‌یان سزاداو به‌نوسراوێكیش ما جه‌راكه‌یان بۆ ناردین ، ناخۆشترین و كاریگه‌رترین په‌یامی ته‌له‌فۆنیی ئه‌وه‌ی به‌یانی ژنم بوو كه به ده‌نگێكی زۆر حه‌زینه‌وه و چاوه‌ڕێی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه بوو پێی وتم به‌رزان ئه‌وه راسته ؟! هه‌موو سلێمانی شین و شه‌پۆڕیانه ده‌شتێك بڵێن و بڵاویبكه‌نه‌وه به‌درۆی بخه‌نه‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و وره‌و باوه‌ڕه پته‌وه‌ی كه هه‌مبو به‌وه‌ی مام سه‌لامه‌ته ،دڵم پڕ بو قوڕگم پڕ بوو له گریان، به‌ڵام خستمه‌وه ناخمه‌وه و تا وره‌ی ئه‌و نه‌ڕوخێنم ،ده‌ستبه‌جێ پێم وت به‌قوربان هه‌موی درۆیه و ئێستا دكتۆره‌كان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌یی ده‌به‌ستن و به‌درۆی ئه‌خه‌نه‌وه خه‌مت نه‌بێت !منیش به‌درۆم خستۆته‌وه پێم وت به‌دواداچونێكم بۆ بكه بزانه ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه درۆكه‌ی خۆیان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه .{ئاخر من پله‌ی لێپرسراویه‌تیم له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو ده‌ستبه‌جێ وه‌ها هه‌واڵێك به‌درۆ بخه‌مه‌وه و له‌شوێنی روداوه‌كه‌ش نه‌بوم ،واته له به‌غدا له‌شاری پزیشكیی (مه‌دینه توب) نه‌بوم. ئه‌وه‌شی كه ده‌مكرد له په‌رۆشییم بوو له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌كانه‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ براده‌رانی به‌غدا وه پێم ده‌گه‌یشت و به‌رده‌وامیش به‌ناوی ئه‌وانه‌وه قسه‌م ئه‌كرد (له‌وكاته‌شدا بیری پله و زنجیره‌ی لێپرسراوێتیی و هه‌ستكردن به ناسكیی بارودۆخه‌كه‌م هه‌بو). به‌هه‌رحاڵ تاگه‌یشتمه به‌غدا ئارامم لێ بڕابوو، كه چومه ئه‌وێ كه‌مێك ئارام بومه‌وه و له‌نزیكه‌وه بارودۆخه‌كه‌م بینی و له‌ئاستی مه‌سه‌له‌كان حاڵی بوم .له‌و كاته‌شدا باوه‌ڕم به ئیراده وره‌ی به‌رزی سه‌رۆك مام جه‌لالی مه‌زن به‌هێز بوو كه خۆی رائه‌گرێت و ئه‌و بومه‌كه‌رزه‌یه كاری تێ ناكات و بڕوام به‌هێز بوو كه مامی خۆمان زیانی پێ ناگات و به‌رده‌وامه له ژیان. هه‌رچه‌نده كه ئه‌و قسه‌یه‌م كرد پزیشكێكی پسپۆڕ پێی وتم به‌رزان گیان له‌روی زانستییه‌وه بارودۆخه‌كه شتێكی تره لای تۆی پێشمه‌رگه و سریالی شتێكی تره، وتی "ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت خواست و هیوا و خۆزگه‌ی نوسین و چیرۆكه‌كانه".
له مه‌دینه توبی به‌غداده‌كه‌ی مام دوشه‌وی زۆر ناخۆش و پڕ له‌دڵه‌راوكێمان به‌ڕێكرد ،هه‌ریه‌كه بارێك خه‌ممان له‌كۆڵ هه‌ڵگرتبو ، هیچمان پێ نه‌ئه‌كرا بۆ سارێژبونی ئه‌و زامه به‌ڵام نزیكبونمان له یه‌كترو له‌ده‌وری مام لانی كه‌می خه‌مه‌كانمانی ئه‌ڕه‌وانه‌وه ،ته‌نانه‌ت دكتۆر موه‌فه‌ق كه ئه‌و شه‌وه گه‌یشتبوه‌وه سوید ده‌ستبه‌جێ گه‌ڕابوه‌وه به‌غدا (چی بكات له‌و ته‌نیاییه‌یدا). زۆرسه‌یر بوو من هه‌ستم ئه‌كرد كه مامی خۆمان سه‌لامه‌ته و چاره‌سه‌ری ئاسانه.دوو تیمی پزیشكیی كه هاتبون بێ ئومێدییان دروستكرد، من هه‌ر ئه‌موت وانییه،سه‌ره‌نجام تیمه ئه‌ڵمانییه‌كه و به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوبم ئێرانیه‌كه‌ش هه‌واڵه خۆشه‌كه‌یان داینێ ئه‌ویش (له‌توانادایه مامی خۆمان رزگار بكرێت) پزیشكه به‌ڕێزه‌كه ده‌ستبه‌جێ هاته لام و وتی به‌رزان ،مژده‌ت به‌مێ پێشبینییه‌كه‌ت راست ده‌رچوو.
سه‌ره‌نجام به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 20ی دیسه‌مبه‌ر سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ره‌و به‌رلین به‌ڕێكه‌وت بۆ چاره‌سه‌ر، خۆشبه‌ختانه دوای دوومانگ كه‌متر وێنه‌ی سه‌لامه‌تیی وله‌شساغی جه‌نابیانمان بینی كه شاگه‌شكه بوین .
ئه‌وه‌نده‌ی دۆستایه‌تییم له‌گه‌ڵ خوێنده‌وه و راگه‌یاندن په‌یداكردوه‌و ئاگاداری هه‌واڵی نه‌خۆش كه‌وتن و روداوه‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌رك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرو سه‌ركرده‌كانی جیهان بوم ،هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی جیهانیی و ئیقلیمیی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالی مه‌زنم نه بینیبوو نه‌مبیستبوو، به‌راستیی هه‌موو ناوه‌نده‌كانی جیهان بۆی په‌رۆش بون نامه و په‌یامه‌كان هه‌موی دڵسۆزیی و خۆشویستنیان لێ ئه‌باری ،ته‌نانه‌ت ئۆباما كه له به‌هێزیی و خۆراگریی مام گه‌یشتبوو له ئاست هه‌موو دژوارییه‌كدا، له نامه‌كه‌یدا روی له‌جه‌نابیان كردبوو پێی وتبوو تكایه زوو چاك ببه‌ره‌وه تاپێكه‌وه درێژه بده‌ین به‌پرۆسه‌ی بنیاتنان و چه‌سپاندنی ئاشتیی و ئارامیی له عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهاندا .
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌و تانه و ته‌شه‌ره سه‌باره‌ت به‌حاڵه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌و ماوه دورودرێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه‌له ده‌ره‌وه بوو (به داخه‌وه له‌لایه‌ن به‌نی قه‌ومه‌كه‌ی خۆیه‌وه بو نه‌ك غه‌یره)، به‌ڵام به به‌رزكردنه‌وی په‌نجه‌یه‌كی هه‌موو درۆ‌و ده‌له‌سه‌كانی پوچه‌ڵكرده‌وه‌و خه‌ونه نه‌زۆكه‌كانی له‌گۆڕنان و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئاپریڵی 2014 دا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ی ن ك ده‌نگێكی زۆر باش و هه‌ره دڵخۆشكه‌ری هێنا.
ئه‌مڕۆش پێویسته رێگا‌و و رێبازی سیاسیی سه‌رۆك مام جه‌لالی مه‌زن ون نه‌كرێت و به‌و شێوازه حه‌كیمانه‌یه‌ی به‌ڕێزیان سیاسه‌ت بكرێت و خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكرێت ،ئه‌وانه‌شی كه كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌م سیمبوله‌ی كوردایه‌تیی و كوردستانیی و عیراقییبونی دیموكراسیی دا كردوه به‌و رێچكه‌یه‌دا بڕۆن كه‌جه‌نبیان ره‌نگه‌كه‌ی رشتووه ئه‌ویش ته‌بایی و لێبورده‌یی و هه‌ورازخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و وڵاته له ئاست هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی و نیازێكی تردا.
PUKmedia له نوسینی به‌رزان عوسمان / له راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19