riklam

فیلمی كوردی ئیڤان له‌ ئه‌مریكا نمایش كرا

ئەدەب وهونەر 10:31 AM - 2018-12-16
.

.

له‌شاری واشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا فیلمی كوردی ئیڤان له‌ ده‌رهێنانی ڕه‌فیق فوئاد یارئه‌حمه‌دی ده‌رهێنه‌ری كوردی ڕۆژهه‌ڵات نمایش كرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر ڕه‌فیق فوئاد یارئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی  ڕایگه‌یاند: فیلمی ئیڤان له‌ گه‌ڵ سێ به‌رهه‌م دیكه‌ی فیلمسازانی كورد شه‌پۆل عه‌بباسی و شوان عوتوف نمایش كران.

وتیشی: دوای نمایشی فیلمه‌كان موزه‌فه‌ر شافیعی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و سینه‌ما باسێكی له‌سه‌ر سینه‌مای كوردی به‌ زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش ئاماده‌بووان كرد و دواتر وه‌ڵامی پرسیاری بینه‌رانی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م چه‌ند فیلمه‌ی وا نمایش كران.

شایانی باسه‌ كه‌ فیلمی -  ئیڤان، چیرۆكی رزگاربوویه‌ك - تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ر گرتووه‌ و هه‌ر ئێستا له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی جیاوازدا له‌ پێشبركێدایه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket