riklam

ئه‌ی كوردینه‌ ئه‌ردۆگان مه‌ترسییه‌ بۆ ھه‌مووان!

بیروڕا 10:26 PM - 2018-12-15
.

.

سه‌ره‌تا ئومێدی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان ھه‌ڵچنرا و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا كه‌ كێشه‌ی كورد له‌ توركیا چاره‌سه‌ر بكا. به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ روینه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نه‌ك كێشه‌ ناوه‌خۆیه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كردن، كێشه‌شی بۆ كوردی پارچه‌كانی تریش دروستكردن. سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ كوردی رۆژئاوا روونن كه‌ نه‌ك ھه‌رچاوی به‌رایی له‌چوارچێوه‌ی سوریایه‌كی دیموكراتیش به‌ به‌شێك له‌ مافه‌كانی خۆیان شادببێ به‌ڵكو ھه‌ڕه‌شه‌كانی گه‌وره‌ن و ھێرشه‌كانیشی له‌ ھی داعش نه‌رمترنین. ئه‌رۆدگان پاساو بۆ ھه‌ڵوێسته‌كانی خۆی دێنێته‌وه‌ ،ھه‌رچه‌نده‌ كه‌ڕ و كوێریش ده‌زانن كه‌ پاساوه‌كانی بێ بنه‌مان، به‌ڵام ھه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دژایه‌تی كردنی مافه‌كانی كورده‌ به‌بێ جیاوازی. ئێستا ئۆردۆگان له‌ ھه‌موو كات باشتر ته‌عبیر له‌ ئایدۆلۆجیه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ده‌كا كه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئینكاری كردنی ماف و دژایه‌تی كردنی كورده‌. له‌گه‌ڵ ھه‌موو تێبینه‌كانمان بۆ سیاسه‌تی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ ئامانجی ئه‌و رووبه‌روو بونه‌وه‌ی خواستی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌، بۆیه‌ ده‌بێ ھه‌موو كوردێك ئه‌و راستیه‌ بزانێ ئه‌گه‌ر له‌ رۆژئاوا بۆی بچێته‌ سه‌ر ئه‌وا نۆره‌ی باشوریش دێ.

ئارێز عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket