riklam

دادگای كەركوك ساڵی 1935

ریپۆرتاژ‌ 03:22 PM - 2018-12-15
.

.

ئەم پێنج وێنە دەگمەنەی كە بۆ یەكەم جار لێرەدا بڵاودەبێتەوە،  لە چوارچێوەی كۆمەڵێك وێنەی تردایە، زۆربەیان دەربارەی بە رێوەچوونی كارو دادگاییەكانە بەهەموو جۆرەكانی لەدادگای كەركوك و بەشێكی گرنگمان بۆ دەردەخات لە رێڕەوی  بارودۆخەكانی  و لەهەمان كاتدا لە هەموو بەشێكیدا،  وردەكاری ژیانی سادەی  كۆمەڵایەتی و ئابووری ئەوكاتمان نیشان دەدات.

وێنەكانیش بەكامێرای وێنەگرە بیانییەكانە و زۆربەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1935 و لە سەرچاوەی  جیاوازەوە دەست كەوتوون بە تایبەت (  ئیمەیج  گێتی )  وەك لە ناوەڕۆكی هەر وێنەیەك ئاماژەم كردووە بە وردەكارییەكانی، كەنووسراون بە ئینگلیزی و وەرمانگێڕاوە بۆ سەر كوردی و نووسینی كۆمێنتی گونجاو بەپێی تایبەتمەندی هەر وێنەیەك. 

دیارە وەك  زانراوە كە دادگا لە كەركوك خاوەنی كاروانێكی دوورو درێژە و بوونی هەبووە لە كۆنەوە كە سەرچاوەی گرتووە لە مێژووی قووڵا و دێرێنی ئەم شارە و قەڵاكەی  كە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵی دوور و تێیدا  چەندین  دادوەر هەڵكەوتوون.

پاش ناوەڕاستی سەدەی نۆزدمین لانیكەم روونبۆتەوە شوێنی بینای دادگای كەركوك لە چوارچێوەی ناوەندی شاری كەركوك و چوارچێوەی كۆمەڵگەی  فەرمانگەكان لە سەرای كەركوك ( 1853 - 1970 )، و دادگاكان بەردەوام بوونە لەكارەكانیان لەوێ هەتاكو  ناوەڕاستی پەنجاكانی سەدەی بیستەم  و پاشان گواستنەوەی بۆ بینای ناسراوی دادگاكانی ( دوو نهۆمی ) كە دەكەوێتە ناوجەرگەی شارەوە  هەتاكو ناوەڕاستی هەشتاكان و پاشیان  كەدیارە لەگەڵا زۆربوونی كاری دادگاكان بەشێوەیەكی بەرچاوو كە هاوكات بووە لەگەڵا گۆڕانكارییە هەمەجۆرەكان،  بینای ناوبراو نەگونجاوبووە بۆیە لەنزیكیدا بینایەیەكی تر دروستكرا ( خانەی داد )، كەپێكهاتووە لە چەندین نهۆم  كە تاكو ئەم ساتانە لەلایەن فەرمانگە دادوەرییە هەمەجۆرەكانەوە  بكاردێت.

وەكو لە میدیاكانیش بڵاوكرایەوە، نیاز  هەیە،   بۆ گواستنەوەی  دادگاكان بە هەموو  بەشەكانێ وە جارێكی تر هەروەكو  چەندین  فەرمانگەو دامەزراوەی تر,  بۆ بینای  تر لە چوارچێوەی  كۆمەڵگەی فەرمانگەكان كە هێشتا كارەكان تێیاندا بەردەوامە.

بەهیوای پێشكەوتنی بەرێوەچوونی كارەكانی دادگاكان بۆ خزمەتی دادپەروەری و جێبەجێكردنی دەستوور و قانون  لە  وڵاتدا.

وردەكاری  پێنج  وێنەكە :

وێنەی یەكەم : دەقی وەرگێڕدراو بۆ كوردی :

" هاووڵاتیان چاوەڕوانن پێش دادگاییكردن لە دادگا، فۆتۆگرافەر ماكس ئەهلێرت، كەركوك 1935وخاوەندارێتی بەرهەم ئۆلستین بیڵد " .

image003.jpg

وێنەی دووەم,  دەقی وەرگێڕدراو بۆ كوردی : 

پیاوێك شایەتی دەدات لە دادگا،  فۆتۆگرافەر ماكس ئەهلێرت،  كەركوك 1 ی یەنایر ، ( كانونی دووەم نووسەر )،  1935  و خاوەندارێتی بەرهەم ئۆلستین بیڵد.

ئەوەی سەرنج راكێشە لە دەقی نووسینی ئەسڵی سەر وێنەكە،  جگە لە وێنەكەو ناوەڕۆكەكەی، مێژووی گرتنی وێنەكەیە،  1/ 1 / 1935   وەكو ئەوەی نووسراوە لە دەقی ئەسڵی،  ئەمەش ئاماژەیە بۆ دووحاڵەت،  یائەو كاتە 1 / 1  ،   پشووی فەرمی نەبووە وەكو ئێستا،  یان 1 / 1   پشووی فەرمی بووە و  دادگا دانیشتنی ئەنجام داوە بە شێوەیەكی نائاسایی بۆ كارێكی بەپەلە وحاڵەتێكی ناهەموار لە كەركوك  هەروەك دیارە لە وێنەكان  رووداوێك یان كێشەیەكی قووڵا هەیە لەنێوان هاووڵاتیاندا وای لە دادگاكردووە بۆ كۆبوونەوە و سەیركردنی دۆسێكە و چارەسەركردنی بەشێوەیەكی خێرا بۆ رێگری  لە تەشەنەكردنی و روبەڕونەبوونەوەی  سكیورتی و سەقامگیری  بۆ مەترسی.

image005.jpg

وێنەی سێیەم،  دەقی وەرگێڕدراو بۆ كوردی:

   " كەسێكی تومەتبار شایەتی دەدات لە دادگا، فۆتۆگرافەر ماكس ئەهلێرت، كەركوك 1935  وخاوەندارێتی بەرهەم  ئۆلستین بیڵد ".

image007.png

وێنەی چوارەم،  دەقی وەرگێڕدراو بۆ كوردی.  

    " پیاوێك نامەیەك دەنووسی بۆ كەسێكی نەخوێندەوار بەرانبەر دادگا،  فۆتۆگرافەر ماكس ئەهلێرت كەركوك  1935  و خاوەندارێتی بەرهەم ئۆلستین بیڵد " .

      ئەوەی  والە مرۆڤ  دەكات رامانێك لە سەر ئەم وێنە مێژوویە بكات  كە سادەیی ژیان بە هەموو وردەكارێكانێوە  وەكو وێنەكانی تری ئەم كۆمەڵەیە، تێیدا دەردەكەوێت، پیاوە  عەریزەنووسە  كەركوكیەكەیە  كە جلوبەرگی خۆماڵی لە بەرە،  دانیشتووە لەسەر زەوی لە پێش دادگای كەركوك. بۆ ئەوەی عەریزەیەك بنووسی بۆ ژنێك  كە دیارە كێشەیەكی هەیە و دەیەوێت پێشكەشی كات  بۆ دادگا.

وێنەكەش ئاماژەیە بۆ بارودۆخی عەریزەنووس لە كۆندا كە ئەوكات  شوێنێك نیە تەرخانكرابێت بۆیان  وەكو ئەم رۆژگارەمان،  دیارە كاری عەریزەنووسیش لە پیشە  كۆنەكانە بە تایبەت لە كۆمەڵگە گەشەنەكردووەكان  كە تێیدا  رۆتینیاتە  ئیدارییەكان زۆرە.

image009.jpg

وێنەی پێنجەم،  دەقی وەرگێڕدراو بۆ كوردی:

" هاووڵاتیان لە چاوەڕوانی كێشەكانیانن لەدەرەوەی هۆڵی دادگا، فۆتۆگرافەر ماكس ئەهلێرت كەركوك  1935  و خاوەندارێتی بەرهەم ئۆلستین بیڵد ".

image011.jpg

PUKmedia شە رەفەدین جەباری، كەركوك 

نووسین و وەرگێڕانی دە قەكان لە ئینگلیزییەو بۆ كوردی

 

image001.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket