riklam

مام له‌دیدی جیهانی عه‌ره‌بیه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 02:58 PM - 2018-12-15
.

.

دووتوێی (جەلال)، دۆسیەیەكی كوردستانی نوێیە،لەلایەن هەردوو رۆژنامەنووس ئاریان محەمەد و هەڵۆ حەسەن ئامادەكراوە، تۆماركردنی شەهادەی رەوانی دیموكراتخوازو نەتەوەیی‌و پێشكەوتوخوازانی عیراق‌ و عەرەبە كە لەقۆناغ‌و وێستگەی جیاجیا سەرۆك مام جەلالیان ناسیووەو ئەم شەهادەیان لەرێگەی گفتوگۆو ووتارەوە پێشكەشی رۆژنامەی كوردستانی نوێ كردووەو لەدووتوێی (84) لاپەڕە، وەك ئاماژە بۆ (84) ساڵ تەمەنی بەبڕشتی مام جەلال رۆژی 4/12/2018 بڵاوكرایەوە.

ئەو دووتوێیە، خەسڵەتەكانی خۆشخوانی، لێبوردەیی، ژیری‌و بیرتیژی مام جەلال‌و ئەزموونە دەوڵەمەندەكەی لە پرۆسەی بەرێوەبردنی پرۆسەی سیاسیی عیراق لەگەڵ روناكبیران‌و نووسەرانی عیراقی‌و عەرەبی شەنوكەو دەكات‌و لەسەر ئەو وێستگانە دەوەستێت كە مام جەلال وەك سەمامی ئەمانی عیراق‌و پرۆسە سیاسیەكەی خۆی بەرجەستە دەكرد، هەروەك لەسەر رۆڵی ئەندازیارانەی مام  دەوەستێت لە قوڵكردنەوەی پەیوەندییە لەمێژینەكانی نێوان كورد‌و عەرەب‌و پێویستی سەرلەنوێ بوژانەوەی دیالۆگی كوردی ـ عەرەبی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 4-12-2018 یش له‌ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك زۆر له‌ نووسه‌ر و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان مه‌راسیمی ناساندن و دابه‌شكردنی دووتوێی " جه‌لال" به‌ڕێوه‌چوو.

ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به‌ كورتی له‌باره‌ی دووتوێكه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ بیرۆكه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووسی ئاماده‌كاره‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ كراوه‌ و ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێش به‌ ئه‌ركی خۆی زانیوه‌ كه‌ هه‌موو كارئاسانی و پشتیوانییه‌كیان پێشكه‌ش بكات بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی.


هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووسی ئاماده‌كاریش به‌وردی تیشكیان خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دووتوێكه‌و  ئه‌و كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیر و سیاسیانه‌ی كه‌ دیداریان له‌گه‌ڵ سازكردوون و ژماره‌یان 48 كه‌سایه‌تییه‌، ئاماژه‌یان به‌ پێگه‌ و ڕۆڵی مام جه‌لال له‌جیهانی عه‌ره‌بی و هه‌وڵه‌ دیاره‌كانیدا له‌هێنانه‌ كایه‌ی دیالۆگی كوردی- عه‌ره‌بی، ڕوونیشیان كرده‌وه‌ كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كان له‌وڵاتانی جیاجیای عه‌ره‌بی له‌وانه‌ تونس، میسر ، لوبنان، كوه‌یت و ناوخۆی عیراق و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش نیشته‌جێن.

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ له‌و دووتوێیه‌دا تێڕوانینی عه‌ره‌ب بۆ مام جه‌لال بخه‌نه‌ڕوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نیا دۆسته‌كانی مام جه‌لال یا خود ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌دواندووه‌ كه‌ كۆك و هاوڕای مام جه‌لال بوون، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ش دواندووه‌ كه‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كاندا بیروڕایان پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی مام جه‌لال بووه‌.
له‌ڕێی سكرینیشه‌وه‌ وته‌ی هه‌ندێك له‌به‌شداربووانی دووتوێكه‌ په‌یامی خۆیان ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بوان كرد و بۆچوون و سه‌رنج و تێبینیان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی مام جه‌لال خسته‌ڕوو.

دوایی به‌شدارییه‌كی گه‌رموگوڕی به‌شێك له‌ئاماده‌بوان به‌ سه‌رنج و تێبینی و بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ دووتوێكه‌ و ته‌نانه‌ت چۆنێتی بایه‌خدان به‌ بیره‌وه‌ری و جێده‌ستی مام جه‌لال له‌بواره‌ جیاجیاكاندا پێشكه‌شكرد و دووتوێكه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.


لەبەر گرنگی و بەهای ئەو دووتوێیەو خستنەڕووی چمكێك لە دیدو تێڕوانینی سیاسی و روناكبیرانی عەرەب سەبارەت بە مام جەلال، PUKmedia بەڵێویستی زانی بڵاویبكاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی دوو توێكە كلیك لێرەبكە:
 
PUKmedia بورهان ئه‌مین 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket