riklam

ده‌یان خاڵی پشكنین له‌ به‌غدا لاده‌برێن

عیراق 02:54 PM - 2018-12-15
.

.

فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا لابردنی ژماره‌یه‌ك خاڵی پشكنینی له‌ناو شاری به‌غدا راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ 15-12-2018، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا فه‌ریق روكن جه‌لیل روبه‌یعی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان 35 خاڵی پشكنین له‌ به‌غدا لاده‌برێن كه‌ 22 یان ده‌كه‌ونه‌ به‌ری كه‌رخ و 13یان ده‌كه‌ونه‌ به‌ری ره‌سافه‌.

فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا راشیگه‌یاندوه‌، به‌غدا سه‌قامگیره‌و ھۆكاره‌كه‌شی بۆ ھاوكاریكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن ھاووڵاتییانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وتیشی: له‌م كاته‌دا پێناچێت سه‌رجه‌م خاڵه‌ پشكنینه‌كان لاببرێن، چونكه‌ به‌م دواییانه‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ تۆڕێكی گه‌وره‌ی تیرۆرستی له‌ به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن، بۆیه‌ مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر ھێشتا ماون و ھه‌ڵه‌یه‌ له‌م كاته‌دا ھه‌موو خاڵه‌كانی پشكنین لاببرێن، چونكه‌ ئامانجی بنه‌ڕه‌تی داعشیش لابردنی ئه‌و خاڵه‌ پشكنینانه‌یه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket