riklam

مانگا گه‌نجێك دەكوژێت

کوردستان 02:21 PM - 2018-12-15
.

.

مانگایەك لە ناحیەی قەسرێ گەنجێكی تەمەن  25 ساڵ دەخاتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15-12-2018 ، له‌ ناحیه‌ی قه‌سرێی سه‌ر به‌ قه‌زای چۆمان مانگایەك قۆچ لە  گه‌نجێك دەدات به‌ناوی (ئه‌مین عه‌بدولڕه‌حمان) 25 ساڵ به‌هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

كه‌سێكی نزیك له‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئه‌مین پیشه‌ی شوان بووه‌و دوای ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی مانگاكان به‌رێت بۆ له‌وه‌ڕ، یه‌كێك له‌مانگاكان قۆچی لێدەدات و له‌ به‌رزاییه‌كه‌وه‌ گه‌نجه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، پاشانیش مانگاكه‌ش ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر گه‌نجه‌كه‌داو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ئه‌و كه‌سه‌ وتیشی: ئه‌مین به‌برینداری ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.



PUKmedia د.س

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket