riklam

ئەڵمانیا رەگەزی سێیەم زیاد دەكات

جیهان 11:09 AM - 2018-12-15
.

.

پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر داوایەكی دادگای دەستوری وڵاتەكەی، بڕیاریدا لەخانەی رەگەزی تۆماری باری كەسێتی و لەدایكبووندا لەپاڵ رەگەزی نێر و مێدا خانەیەك بۆ رەگەزی سێیەم زیاد بكرێت.

دوای ئەوەی دادگای دەستوری ئەڵمانیا بەر لەساڵێك داوای لەپسپۆڕانی دانانی یاساكرد تا كۆتایی ساڵی 2018 یاسای باری كەسێتی ئەڵمانیا بگۆڕن لەبەر رۆشنایی ئەو داوایەی دادگای دەستوریدا، پەرلەمانی ئەڵمانی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بڕیاریدا لەخانەی رەگەزی تۆماری باری كەسێتی و لەدایكبووندا لەپاڵ (نێر و مێ)دا خانەیەك بۆ رەگەزی (جیاواز) واتە رەگەزی سێیەم زیاد بكات.

ئەگەرچی لەساڵی 2013ەوە بەپێی یاسای ئەڵمانی دیاریكردنی رەگەز لەتۆماركردنیدا سەرپشككراوە، لەكاتێكدا كە ئاستەنگێكی زۆری هەبووە، بەڵام دادگای دەستوری لەبڕیارەكەیدا پێیوابوو ئەو دەرفەت و توانایە یارمەتی رەگەزێكی تری بەدەر لەڕەگەزی نێرو مێ نادات، چونكە ئەو سەرپشككردنە رەنگدانەوەی راستییەكانی ئەو كەسانە نیە كەوای دادەنێن رەگەزێكی دیاریكراویان نی،ە بەو مانایەی نە(نێرن و نە مێ).

 لەبڕیارەكەی دادگای دەستوریدا هاتووە: رەگەزی لەدایكبوو فەرمانێكی پەراوێزكراو نیەپۆڵێن ناكرێ كە رەگەزێكە هیچ بایەخێكی نیە لەدیاریكردنی شوناسی كەسێتیدا.

دادگای دەستوری  لەبڕیارەكەیدا پێیوایە رێگەگرتن لەڕەگەزێكی تایبەتی نائاسایی لەتۆماركردنی ناوی خۆیان لەپەڕاوی تۆماری لەدایكبوندا لەناو خانەیەكی تری دەرەوەی (نێرو مێ)دا كەڕەخنەی لەسەربوو پێشێلكرنی یاسای تایبەت و جیاواز بوو.

پلانی راستكردنەوەش كە هاوپەیمانی دەسەڵات متمانەی كردە سەری  لەسەرەتاوە رەخنە گەلێكی لەسەر بوو پارتی هاوپەیمانی مەسیحی كە دەگەرێتەوە بۆ ئەنگێلا مێركلی راوێژكار پێداگری دەكرد لەسەر بەستنەوەی ئەو راستكردنەوەیە بەبڕوانامەی پزیشكی تایبەت بەڕونكردنەوەی چۆنیەتی رەگەز تا لەپەڕاوی تۆماری باری كەسێتیدا متمانەی پێ بكرێت.

لەبەرامبەردا مارك هینریشمان پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات مەسیحی، ئاماژەی بەوەدا بەرژەوەندی دەوڵەت لەوەدایە پەڕاوی تۆماری باری كەسێتی پشت بەبەڵگەی سەلمێندراو ببەستێ، رونیشیكردۆتەوە ئەم ئاڕاستەیە رێگەنادات بەدیاریكردنی جۆری رەگەز لەسەر بنەمای سۆزی هەستیاری كەسێتی هەروەكو چۆن پارتی ئەلتەرناتیفی راستڕەوی هەلپەرستی ئەڵمانیا كە ئێستا ئۆپۆزسیۆنن دژایەتی جۆری هەڵسەنگاندنی رەگەز دەكەن.

 لەمبارەیەوە پەرلەمانتاری ئەم پارتە، نیاتریكیس فون شتروش وتی: لەو رۆژەوەی مرۆڤ بونی هەیە جۆری راستەقینەی رەگەز  راستیەكی بابەتیانەیە وەك تەمەن و بەرزی باڵا.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا

س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، دۆیتچە ڤیللە

 

image003.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket