ئیبراهیم هه‌ورامانی زمانێكی ساده و خه‌مێكی قوڵ
کتێب 10:17 AM - 2018-12-15.
هێشتا كات ماوه بۆ خۆشه‌ویست، ناوی نوێترین دیوانی ئیبراهیم هه‌ورامانییه كه لایه‌ن گروپی ڕۆشنبیری گوڵیار چاپ و بڵاوبۆته‌وه.
دكتۆر جۆنسۆن ئه‌دیبی ناوداری به‌ریتانی پێی وایه كه شاعیر ده‌بێت دنیا له‌وه‌ی كه هه‌یه باشتر و جوانتر نیشان بدات. هه‌ورامانیش ده‌یه‌وێت له‌شارێك كه كۆمه‌ڵكوژ كراوه و ئێستاش له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی برینداری كیمیاباران ده‌بیندرێت، هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كی جوان و جیاواز بخاته‌ڕوو، هه‌رچه‌ند تا ئێستاش كچانی هه‌ڵه‌بجه نه‌ك هه‌ر گۆزه‌ی سه‌رشانیان ده‌شكێت، به‌ڵكوو ڕۆژێ سه‌دجار دڵیان ده‌شكێ. كۆڕانی شاره‌كه‌ش له شه‌ودا له‌دایك ده‌بن و هه‌ر له شه‌ویشدا ده‌خوێنه‌وه. منداڵی شاره‌كه‌ش هه‌رچه‌ند قامیش ده‌كه‌نه ئۆتۆمبێل و سواری ده‌بن و ده‌ڕۆن، به‌ڵام هه‌ر ناگه‌ن به به‌هه‌شت و قامیشه‌كانیش ده‌بنه خۆڵه‌مێش.
ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌ی ئیبراهیم هه‌ورامانی هه‌رچه‌ند زمانێكی ساده و بێ گرێ و گۆڵ و پاراوی هه‌یه، به‌ڵام هاوكات هه‌ستێكی ناسك و خه‌مێكی قوڵ له‌دوای یه‌ك به یه‌كی وشه‌كانیدا هه‌ست پێده‌كرێ، بۆ نموونه شاعیر ده‌ڵێ:
من ئیبراهیمم
به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی تۆم ناسیووه
بوومه‌ته فه‌رهاد ل.142
ئه‌وه‌ی كه جوانی و به‌ها به شیعر ده‌به‌خشێت به‌ر له‌هه‌موو شتێك وێنه‌یه، وێنه‌یه‌ك كه بتوانێ له زه‌ین و مێشكی خوێنه‌ر و بینه‌ر و بیسه‌ر جێی خۆی بكاته‌وه، چونكه شیعر ته‌نها په‌یام و مه‌فهوم و چه‌مك نییه. به‌ڕای زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران شیعر خۆی جۆرێكه له بیركردنه‌وه و دروستكردنی دونیایه‌كی تایبه‌ت.
شاعیر ده‌ڵێ:
دڵی من،
هه‌ر زستانان سارد نییه
به‌هارانیش...
هاوینانیش...
پایزانیش... ل 98
هه‌ورامانی له‌هه‌ندێك له شیعره‌كانیدا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی شیعر سه‌ره‌تا ده‌بێت وێنه بێت، ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی نوی، وێنه‌یه‌كی كه ئه‌ندێشه‌یه‌كی نوێیش به‌دوادا هاتبێت.
پاڵتۆكه‌ت له‌لام جێبهێڵه
ده‌زانی
ئه‌گه‌ر زستانیش نه‌بێت
ماڵه‌كه‌ی من
هه‌ر سارده! ل118
ئه‌وه‌ی له‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌ی هه‌ورامانیدا ده‌بیندرێ ئه‌وه‌یه كه ئازار و خه‌مێكی قورس ناخی شاعیری داگیركردووه و شاعیر هه‌رچی ده‌كات ناتوانێ هه‌موو ئازاره‌كانی هه‌ڵڕێژێت و په‌نا بۆ وێنه ده‌بات به‌ر له‌وه‌ی په‌نا بۆ په‌یام ببات.
ئیبراهیم هه‌ورامانی له‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌یدا هه‌رچی ده‌كات ناتوانێ ئه‌وه‌ی له ناخی دایه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر دابه‌ش بكات و خه‌فه‌ته‌كانی هه‌ڵده‌گرێت بۆ ناو پریسكه‌ی دڵی.
جه‌واد حه‌یده‌ری
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25