riklam

قوباد تاڵەبانی: كەتنی گەورە نەكرێت دۆخی هەرێم باشدەبێت

کوردستان 10:01 AM - 2018-12-15
.

.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئەگەر چاكسازییەكان بەردەوامبن و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تێكنەچێت و كەتنێكی گەورە نەكرێت پێشبینی دەكەم دۆخی ئابووری كوردستان باشتر ببێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لەگفتوگۆیدا لەگەڵ هاووڵاتیان، ئاماژەی بەوەداوە كە تا لەناو سیستمی حكومڕانیدا بێت، خزمەتكردنی خەڵك لەپێشینەی كارەكانی دەبێت، دەشڵێت: 

تا لەسیاسەت و لەناو كەرەستەی حكومڕانی بم، باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتی و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان ئەولەویەتم دەبن.

لەبەشێكی دیكەی گفتوگۆیەكەدا، لەبارەی باشتربوونی دۆخی ئابوریی هەرێمی كوردستان و لە وەڵامی رۆژنامەنووس هاوكار قادر كە پرسیارێكی ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو، دەڵێت: پێموایە كە ئەگەر بەردەوامبین لەسەر چاكسازییەكانمان، رێكەوتنمان لەگەڵ بەغداد تێكنەچێت، نرخی نەوت زۆر دانەبەزێت و كەتنێكی گەورە نەكەین پێشبینی دەكەم دۆخی ئابووری كوردستان باشتر ببێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: ژیان پڕە لە ئەگەرو هیچ پێشبینییەكی دروست ناكرێت بەبێ رەچاوكردنی ئەگەرەكان.

PUKmedia 

53453535.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket