riklam

توركیا: خاشوقچی پارچه‌پارچه‌ كراوه‌

جیهان 09:47 AM - 2018-12-15
.

.

سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی كه‌ جه‌مال خاشوقچی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ كوژراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ پارچه‌پارچه‌ كراوه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕۆژی ڕابردوو له‌ناو جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: به‌پێی په‌یامه‌ ده‌نگییه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ یه‌كێك له‌ بكوژه‌كانی جه‌مال خاشوقچی ده‌ڵێت: زۆر به‌باشی شاره‌زام كه‌ چۆن سه‌ر ببڕم.

وتیشی: ئێمه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌ ده‌نگییه‌مان بۆ وڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان گوێ بگرن كه‌ ئه‌و بكوژه‌ی خاشوقچی چی ده‌ڵێت.

سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و بكوژه‌ سه‌ربازه‌ و هه‌ر له‌و به‌ڵگه‌ ده‌نگییه‌دا ده‌نگی خاشوقچی هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت: ناتوانم هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژم.

دادوه‌ری گشتی توركیا ڕایگه‌یاندووه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی كه‌ خاشوقچی له‌ناو كۆنسوڵخانه‌دا كوژراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌.

ڕۆژی دووی مانگی تشرینی یه‌كه‌م جه‌مال خاشوقچی سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی كرد بوو له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ و دواتر كوژرا.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket