riklam

كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ نه‌جه‌ف ده‌ته‌قێته‌وه‌

عیراق 10:43 PM - 2018-12-14
.

.

كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ نه‌جه‌ف ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای نه‌جه‌ف له‌باشووری عیراق رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌پارێزگای نه‌جه‌ف شه‌ش كه‌س برینداربوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌: كۆگاكه‌ له‌ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی به‌ره‌و ناوچه‌ی حه‌یده‌رییه‌ بووه‌و بڕێكی زۆر موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆی تێدا عه‌مبار كرابوو.

دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی روویان له‌ ناوچه‌كه‌ كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی برینداره‌كان.

تائێستاش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket