riklam

ده‌رمانخانه‌ی فه‌یسبوك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ژیانی هاووڵاتیان ده‌كات

هەمەرەنگ 09:40 PM - 2018-12-14
.

.

ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌یه‌كی نامۆ له‌ میسر سه‌ریهه‌ڵداوه‌و هاووڵاتیان له‌ رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ داوای ده‌رمان ده‌كه‌ن بۆیان ده‌برێت، سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی  ئه‌و وڵاته‌ش هۆشداری ده‌دات له‌ نه‌كڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌.

له‌ میسر چه‌ند شوێنێك بۆ فرۆشتنی ده‌رمان به‌ ئۆنلاین و له‌ رێگه‌ی په‌یجی فه‌یسبوكه‌وه‌ دانراوه‌و هاووڵاتیانیش له‌ رێگه‌ی ماسنجه‌ر و به‌نامه‌ ناردن بۆ په‌یجی تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ داوای ده‌رمان ده‌كه‌ن و بۆیان ده‌برێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ پێیان ده‌ڵێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی  ئه‌و وڵاته‌ داوا ده‌كات هاووڵاتیان به‌و شێوازه‌و دوور له‌ رێنمایی پزیشك ده‌رمان نه‌كڕن.

هه‌روه‌ها سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی  میسر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ له‌ده‌رمانخانه‌ ره‌سمییه‌كاندان، له‌ژێرچاودێری حكومه‌تدان و مه‌ترسییان نیه‌، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌فرۆشرێن، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان هه‌یه‌و پێویسته‌ رێگری لێ بكرێت.


PUKmedia  س / سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket