riklam

پۆلیسی‌ چه‌مچه‌ماڵ 25 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان 08:50 PM - 2018-12-14
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی‌ پۆلیسی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 25 تۆمه‌تباری داواكراویان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چوار پارچه‌ چه‌كدا گرت.

له‌به‌رده‌وامیی ھه‌ڵمه‌ت‌و چالاكییه‌كانی به‌ش‌و بنكه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون‌و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشی ده‌كرێت، به‌شی‌ پۆلیسی‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ماوه‌ی 10 رِۆژی رِابردوودا 25 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد به‌مشێوه‌یه‌:

ده‌ستگیركردنی‌ 4 تۆمه‌تبار به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (430، 413، 395) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌.

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ دوو چه‌ك له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ قادر كه‌ره‌مه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ خاوه‌نه‌كانیان.

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ دوو چه‌ك له‌جۆی‌ تاپرِ له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئاغجله‌ره‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی.

ده‌ستگیركردنی‌ 8 تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (431، 21ی‌ هاتوچۆ، 9ی‌ زیاده‌ره‌ویی، 413، 434) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شۆرشه‌وه‌.

ده‌ستگیركردنی‌ 8 تۆمه‌تبار به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (432، 443، 413) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ته‌كییه‌وه‌.

ده‌ستگیركردنی‌ 2 تۆمه‌تبار به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (42ی‌ ژینگه‌) له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌نگاوه‌وه‌.

له‌ئێستادا له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان كراوه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket