riklam

سه‌رۆك كۆمار و د. فوئاد مه‌عسوم گفتوگۆی پێشهاته‌ سیاسییه‌كانیان كرد

عیراق 08:22 PM - 2018-12-14
.

.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14-12-2018  سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌غدا سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری پێشوو د. فوئاد مه‌عسوم-ی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان له‌ وڵاتدا، هاوكات بیروڕاش ئاڵوگۆڕ كرا سه‌باره‌ت به‌ بایه‌خی راوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كاندا بۆ گۆڕانكاریی و هه‌لومه‌رجه‌كانی قۆناغی داهاتوو.

سه‌رۆك كۆمار دووپاتیكرده‌وه‌، پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بخرێته‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ھه‌موو بابه‌ته‌كانی تر و یه‌كڕیزی بپارێزرێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رخستنی ئه‌زموونی دیموكراسی پێویسته‌ ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنرێن له‌ پێناوی په‌ره‌پێدان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌ عێراقدا.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

F_2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket