riklam

عیراق ناڕه‌زاییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ باڵیۆزی توركیا

عیراق 08:13 PM - 2018-12-14
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی شه‌وی رابردووی توركیا بۆ سه‌ر مه‌خموور و شنگال راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ، توركیا به‌ به‌رده‌وامیی پێشێلكاری ئاسمانی له‌عیراق ئه‌نجامده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئیدانه‌ی پێشێلكارییه‌ ئاسمانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عیراق ده‌كه‌ین و ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی و ئاسایشی عێراقه‌ و به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ هه‌بێت، ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌".

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌،  فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیای له‌ به‌غدای بانگهێشتكردوه‌و نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی راده‌ستكردوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێشێلكارییه‌ ئاسمانییه‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌، كه‌ زیانی گیانی و ماڵی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو:  داوا له‌ توركیا ده‌كه‌ین پابه‌ندبێت به‌ پره‌نسیپه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، له‌پێناو پاراستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌مان .


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket