riklam

سه‌رۆك كۆمار: هاوكاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو و كیمیاباران ده‌بم

عیراق 07:33 PM - 2018-12-14
.

.

له‌ پیشوازی كه‌سوكاری ئه‌نفال و كیمیاباران، سه‌رۆك كۆمار، "ئه‌مرۆ بۆ من رۆژێكی تایبه‌ت و پڕ شانازییه‌ كه‌ له‌ كۆشكی سه‌لام پێشوازی له‌ كه‌سوكاری خۆم ده‌كه‌م،"

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوایكرد  له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفاڵكراوان و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و قوربانییانی ئێزیدییه‌كان.

سه‌ره‌تا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح به‌ خێرهاتنی گه‌رمی میوانه‌كانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان، هاوكات ئاماژه‌یكرد بۆ قوربانی زۆری خه‌ڵكی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌مچه‌ماڵ و شه‌نگال و ناوچه‌كانی تر. 
له‌ وته‌كانیدا سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاند: له‌ ئێش و ئازاری ئه‌وان تێده‌گات ، بۆیه‌ له‌ ناخه‌وه‌ دڵگرانه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌دامی دیكتاتۆری مرۆڤ كوژ به‌ سزای خۆی گه‌یشت و پوره‌ جه‌یران و سه‌رگوڵ و حه‌نیفا و عه‌لیش له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارن.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك كۆمار وتی: ئه‌مڕۆ بۆم من رۆژێكی تایبه‌ت و پڕ شانازییه‌ كه‌ له‌ كۆشكی سه‌لام پێشوازی له‌ كه‌سوكاری خۆم ده‌كه‌م، هاوكات وتی، چۆن له‌ ڕابردوودا پشتیوانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و شه‌نگال و ناوچه‌ زیان لێ كه‌وتووه‌كانی تر بووم ، بۆ داهاتووش هه‌ر وا ده‌بم.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌ نه‌هامه‌تی و ئازاری زۆریان چه‌شتووه‌ بۆیه‌ كاتی هاتووه‌ ده‌سه‌ڵات قه‌ره‌بووی هاووڵاتیانی خۆی بكاته‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری پێویست و شایسته‌ پێشكه‌ش به‌ ڕۆڵه‌كانی بكات.

لای خۆیانه‌وه‌ كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و شه‌نگال خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ پێشوازییه‌ گه‌رمه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار, هاوكات دڵخۆش بوون كه‌ له‌ كۆشكی سه‌دامی دیكتاتۆری له‌ ناوچوو ئێستا برا و ڕۆڵه‌یه‌كی خۆیان ده‌بینن و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket