riklam

ئەڵمانیا.. سێ ژن بەچەقۆ بریندار دەكرێن

جیهان 05:44 PM - 2018-12-14
.

.

لەنۆرنبێرگی ئەڵمانیا سێ ژن بەسەختی بریندار كران و هێزەكانی پۆلیسیش هەڵمەتێكی فراوانی گەڕانیان بەسەگی پۆلیسی و هیلیكۆپتەر بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەكان دەستپێكردوە.

لەوبارەیەوە پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند: هیچ بەڵگەیەك نیە كاری تیرۆرستی بێت، بەڵام پێشیوایە ئەگەر ئەو هێرشانە تیرۆرستی بێت ئەگەری ئەوە هەیە یەك كەس ئەنجامی دابێت، چونكە شوێنی روداوەكان نزیكن لەیەكەوە.

ڕوداوی یەكەم ئیوارەی دوێنێ سەعات 7:20 دەقیقە لەشەقامی سانت یوهانیس بووەو ژنێكی تەمەن 56 ساڵانیان داوەتە بەرچوقۆو بەپەلە گەیاندویانەتە نەخۆشخانەو نەشتەرگەری بۆ كراوە، هەروەها سەعات 10:45 دەقیقەی شەو ژنێكی تر كە بەرەو ماڵەوە رۆیشتۆتەوە داویانەتە بەرچەقۆ بەماوەیەكی كەمیش ژنێكی تری تەمەن 34 ساڵان دراوتە بەرچەقۆو برینیان سەختەو ژیانیان لەمەترسیداوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، لەدوای روداوەكانەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا هۆشداری داوەتە هاووڵاتیان كە ئاگاداری خۆیان بن لەكاتێكدا كە ئاهەنگەكانی جەژنی لەدایكبوون و سەری ساڵ دەستیپێكردوەو قەرەباڵغییەكی زۆر لەبازاڕەكانی ئەڵمانیادا هەیەو مەترسی كاری تیرۆرستی لەئارادایە.

PUKmedia شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا

س/ دەزگاكانی راگەیاندنی ئەڵمانیا

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket