riklam

داقوق.. پرۆسەی تەعریب دەگەڕێتەوە

کوردستان 05:19 PM - 2018-12-14
.

.

پرۆسەی تەعریب لەسنوری قەزای داقوق دەستیپێكردۆتەوەو بەنوسراوێكی راكان جبوری خێزانی عەرەب بۆ گوندە كوردنشینەكان رەوانە دەكرێن و بەهۆیەوە شەڕ لەنێوان خێزانە كوردەكان و عەرەبە هاوردەكان رویداوە.

ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: ماوەی سێ رۆژە لەسنوری حەوت تەغارەكانی سنوری قەزای داقوق، دیارەی راگواستن دەستپێكردوەو لەو ماوەیەدا نزیكەی 80 ماڵی تەعریبی عەشیرەتی ئەلبوعەلگە گەڕاونەتەوە بۆ سنوری گوندەكانی ئەلبونەجم و فەریق.

وتیشی: بەپێی زانیارییەكانمان ئەو خێزانە عەرەبانە، ئەو خێزانە عەرەبانە نین كە لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە رۆیشتون، بەڵكو عەرەبی ناوچەكانی دیالەو حەویجەو ناوچەكانی دیكەی سوننەی تێدایە.

ئەوەشی خستەڕوو هاتنی ئەو عەرەبانە، دوای نوسراوێكی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت دێت كە بۆ هێزە ئەمنییەكان بەتایبەت لیوای 19ی پۆلیسی فیدراڵی لەسنوری داقوق دێت بۆ گەڕاندنەوەی عەرەبەكان بۆ سنوری حەوت تەغارەكان.

ئیدریس حاجی عادل، راشیگەیاند: هەر ئەمڕۆ لەناوچەكە شەڕ لەنێوان جوتیارە كوردەكان و عەرەبەكان رویداوە، ئەوەش لەكاتێكدا بووە جوتیارە كوردەكان چون زەویەكانیان بكێڵن كە موڵكی باوباپیریانە، بۆیە ئەو تەعریبەی سەریهەڵداوە لەوەی بەعس خراپترە.

باسی لەوەشكرد پێویستە پێش ئەو پرۆسەی تەعریبە بگیرێت، چونكە زیاتر لە هەزارو 500 خێزانی كورد لەناوچەكەدا دەژین و زەوی و زاری خۆیان هەیە.

PUKmedia تایبەت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket