riklam

فراكسیۆنی یەكێتی ئیدانەی بۆردومانەكەی كەمپی مەخمور دەكات

عیراق 02:45 PM - 2018-12-14
.

.

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی كوردستان شەرمەزار دەكات و بەپێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری عیراقی دادەنێت و داوا لەحكومەت و وەزارەتی دەرەوەی عیراقیش دەكات هەڵوێستی توندیان هەبێت و ئابووری وەك وەكو كارتێكی فشارو رەتكردەنەوە بەكار بهێنن. 

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، بۆردومانە بەردەوامەكانی وڵاتی توركیای بۆ سەر زەوی و زاری عیراق  شەرمەزار كردو بە پێشێلكارییەكی ئاشكرای دانا بۆ سەروەری عیراق و یاسا نێودەوڵەتییەكان، داواش لەحكومەت و وەزارەتی دەرەوەی عیراق  كرد كە بانگهێشتی باڵیۆزی توكیا بكەن و فشاری ئابووری بخەنەسەر ئەو وڵاتە بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژی و پێشێلكاریانە بۆّ سەر سەوەری خاكی عیراق 

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا، بۆ ردوومانەكانی وڵاتی توركیای بۆ سەر زەوی و زاری عیراق  بەبیانووی دەركردنی ئۆپۆزسیۆنی چەكداری وڵاتەكەی بە توندی رەتكردەوە و شەرمەزاری كردووەو جەختیشیكردەوە ئەم رەفتارانە دژی بەها و بنەماكانی دراوسێیەتی باش و نەریت و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بەڕێزگرتنی سەروەری وڵاتانە و نابێت لە ژێر هیچ بیانوویەكدا پێشێل بكرێت بەبێ بڕیارێكی نێودەوڵەتی یاخود رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عیراقدا، داواشی لە حكومەتی عیراق  كردووە سنورێك بۆ ئەو دەستدرێژی و پێشێلكاریانە بۆ سەر سەروەریی وڵاتەكەی دابنێت كه دەستوور جەختی لەسەر كردووەو رێوشوێنی گاریگەر بگرێته بەر دژی وڵاتی توركیا. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە پێویستە یەكێك لەو رێوشوێنانە بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا بێت لە بەغداو پێدانی یاداشتێكی ناڕەزایی رەسمی و پێشكەشكردنی سكاڵا بێت لەئەنجومەنی ئاسایش لەو بارەیەوە، حكومەتی عیراقیشی ئاگادار كردووەتەوە كە دەتوانێت كارتی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەی نەوت لەو وڵاتەوەو داهاتە داراییەكانی وەك فشار بەكاربهێنێت و پەیمان و دەستەبەری رەسمی لەو وڵاتە وەربگرێت بە دووبارە نەكردنەوەی ئەو 

دەستدرێژیانە بۆ سەر سەوەری عیراق .

فراكسیۆنی یەكێتی داواش لەحكومەتی توركیا دەكات كۆتایی بەكێشەكانی لەگەڵ رۆڵەكانی گەلەكەی بهێنێت بەشێوازێكی ئاشتییانەو دیموكراسی دوور لەو توندوتیژی و هێز و كردە سەربازییانەی كە بووەتە هۆی كەوتنەوەی زیانێكی زۆری ماڵی و مرۆڤی بەدانیشتووانی گوندە سنوورییەكان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket