riklam

ئێزدییەكان لە كەمپەكان جەژنی رۆژوو بەڕێوەدەبەن

کوردستان 12:39 PM - 2018-12-14
.

.

ئەمڕۆ هەینی 14-12-2018 جەژنی رۆژوی ئێزدییەكان لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و لەئێستاشدا بەشێك لە ئێزدییەكان لەناو كەمپەكاندا ئەو یادە دەكەنەوە.

ساڵانە كوردانی ئێزدی چەند جەژنێكی تایبەت بەخۆیان هەیەو لەم جەژنانەدا مەراسیم و نەریتەكانی تایبەت بەخۆیان جێبەجێ دەكەن.

دوای بەدەستەوەدانی شەنگال  لە 3ی ئابی 2014دا و داگیركردنی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە، بەشێكی زۆری ئێزدییەكان ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون و لەئێستاشدا لەكەمپەكان بەتایبەت لەسنوری پارێزگای دهۆك ئەو یادە دەكەنەوە. 

یەكێك لەو جەژنانە، (جەژنی رۆژووە)"  پێش ئەو جەژنە دەبێت سێ رۆژ لەسەر یەك بەڕۆژووبن تا ئێوارەو نابێت هیچ جۆرە خواردنێك بخۆن، بۆ رۆژی هەینی دەیكەنە جەژن، مانای ئەو جەژنە ئەوەیە كە رۆژ كورت دەبێت و شەو درێژ دەبێت، لەو جەژنە دا ئێزدییەكان چرا هەڵدەكەن بۆ روناكی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket