riklam

سەرۆك كۆمار: عیراق لەبواری ئەندازیاریدا لەئاستێكی بەرزدایە

عیراق 11:36 AM - 2018-12-14
.

.

سەرۆك كۆمار بایەخ و گرنگی گەشەپێدانی تواناو شارەزاییەكانی بواری ئەندازیاری لە عیراقدا دووپاتدەكاتەوە.

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح دووپاتیكردەوە عیراق پسپۆڕی و شارەزای زۆری تیادایە لەبواری ئەندازیارییدا كە لەئاستێكی بەرزدایە، بۆیە پێویستە لەپرۆسەی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەو بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتدا سودیان لێ وەربگیرێت و بخرێنەگەڕ.

‏‎سەرۆك كۆمار لەكاتی پێشوازیكردنی د.ئەزهار حسێن نەقیبی سەندیكای ئەندازیارانی عیراق و ئەندامانی سەندیكاكە، رایگەیاند: بەرزكردنەوەو گەشەپێدانی توانای ئەندازیارانی عیراق ئەركی لە پێشینەی قۆناغی ئێستایەو پێویستە بخرێتەبواری كردارو جێبەجێكردنەوە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی عیراق لە بوارە جیاجیاكاندا، بەتایبەتی لە پرۆسەی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تازە رزگاركراوەكاندا.

‏‎لەدیدارەكەدا كە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو بایەخی پەرەپێدانی شارەزاییەكانی بواری ئەندازیاری روونكردەوە لەڕێی گەشەپێدانی پرۆگرامی خوێندن لە كۆلیژو خوێندنگە پیشەییەكان و زیاتر گرنگییدان بە خول و راهێنانی كادیرانی ئەندازەی.

‏‎هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی میكانیزمی كاری سەندیكای ئەندازیاران و رۆڵی سەندیكا لە پرۆسەی جێبەجێكردنی پرۆژە جیا جیاكان لە وڵاتدا .

‏‎لای خۆیانەوە سەرۆك و ئەندامانی سەندیكای ئەندازیارانی عیراق كارو چالاكییەكانی سەندیكاو نوسینگەكانی راوێژكاری سەر بەسەندیكاكەیان خستەڕوو، هەروەها ئەو كۆسپانەشیان باسكرد كە دێنە ڕێی كارەكانیان، ئەندامانی وەفدەكە دووپاتیان كردەووە كە شانازیی دەكەن بە هەوڵەكانی سەرۆك كۆمار كە پشتیوانی دەكات لەوەی سود وەربگیرێت لە وزەو شارەزای عیراقییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا.

PUKmedia 

AA2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket