riklam

دەیان سەربازو ئەفسەری توركیا دەستگیردەكرێن

جیهان 10:38 AM - 2018-12-14
.

.

هێزە ئەمنییەكانی توركیا بەتۆمەتی پەیوەندیان بەكودەتا شكستخواردوەكەی تەموزی 2016 دەیان سەربازو ئەفسەری سوپایان دەستگیركرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی رۆژنامەی حوڕیەتی توركیا بڵاویكردۆتەوە، سەعات 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی كانونی یەكەمی 2018، لەسەر فەرمانی نوسینگەی داواكاری گشتی ئەستەنبوڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە پرۆسەیەكی گەڕان و پشكینین بۆ دەستگیركردنی ئەو سەرباز ئەفسەرانەی تۆمەتبارن بەپەیوەندی بەكودەتاكەی ساڵی 2016و پەیوەندی بەفەتحوڵلا گویلەنەوە دەستپێكردوەو بەهۆیەوە 219 سەربازو ئەفسەر دەستگیركراون و لەنێو ئەفسەرەكانیشدا چواریان پلەی عەقیدیان هەیە.  

ئەوەشی خستۆتەڕوو كە ئەو سەربازو ئەفسەرانەی دەستگیركراون سەرجەمیان لەدوای كودەتاكەوە تا كاتی دەستگیركردنیان لەخزمەتی سەربازی بەردەوام بوون. 

هەڵمەتەكەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند وڵاتەكەی بۆ بنبڕكردنی پاڵپشتییە داراییەكانی فەتحوڵڵا گویلەن هەوڵەكانی لەدەرەوە دەستپێدەكات. 

 PUKmedia  ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket