ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 10:11 AM - 2018-12-14.
رووداوه‌كان:
557: قوسته‌نتینیه توشی كاولكاریه‌كی سه‌خت ده‌بێت به‌هۆی زه‌مینله‌رزه‌وه.
1751: دامه‌زراندنی (ئه‌كادیمیای سریشیانی سه‌ربازی) وه‌ك یه‌كه‌مین ئه‌كادیمیای سه‌ربازی له جیهاندا.
1814: هێرشی پاشا كۆره به 2000 سه‌ربازه‌وه بۆ سه‌ر (ته‌مرخان)ی مامی له ناوچه‌ی (هاودیان).
1825: هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دیسه‌مبه‌ریه‌كان له ئیمبراتۆریه‌تی روسیا دژی قه‌یسه‌ر نیكۆلای یه‌كه‌م.
1901: زانا گولییلمو ماركۆنی یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی بی ته‌لی ئه‌نجامدا.
1911: دۆزه‌ره‌وه‌ی نه‌رویجی روال ئه‌موندسۆن له‌گه‌ڵ چوار له هاوڕێكانی بۆ یه‌كه‌مین جار گه‌شتنه خاڵی جه‌مسه‌ری باشور.
1914: له‌سێداره‌دانی ( شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی) و هاوڕێكانی له موسڵ.
1950: كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رازیی بوو به دروستكردنی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران كه مه‌به‌ست له دروستكردنی ده‌ستبه‌ركردنی كۆمه‌كه مرۆییه‌كان و پاراستنی په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بوو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
1957: دامه‌زراندی مانگی سوری مه‌غریبی.
1967: به‌ره‌ی میللی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی سه‌ربازی خۆی ده‌ركرد.
1987: راگه‌یاندنی فه‌رمی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری ئیسلامی(حه‌ماس) وه‌ك رێكخراوێكی نیشتمانی جیهادی كه ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌له‌ستین بوو بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه شێخ ئه‌حمه‌د یاسین دایمه‌زراند.
1988: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كه‌مین جار رازیی بوو به دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانی‌نا به گه‌لی فه‌له‌ستینیدا وه‌ك نوێنه‌رێكی شه‌رعی و ئه‌ندامێتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێبه‌خشی به سیفه‌تی چاو‌دێر.
1996: كوفی ئانان بوو به ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
2000: سویسرا وازی له بێلایه‌نی هێنا و بوو به ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
2002: به‌ستنی كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسۆنی عێراقی له له‌نده‌ن، كه مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌شداربوون تیایدا، 3 رۆژی خایاند.
2003: راگه‌یاندنی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن سه‌ركۆماری پیشووی عێراق.
2003: سه‌رۆكی پاكستان (په‌روێز موشه‌ره‌ف) رزگاری بوو له سێیه‌مین هه‌وڵی تیرۆركردنی له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه.
2004: كۆبا و ڤه‌نزویللا له پێناو ئه‌مریكیه‌كاندا هاوپه‌یمانێتیه‌كیان دامه‌زراند.
2004: كردنه‌وه‌ی پردی (میلۆ) وه‌ك درێژترین پرد له جیهاندا.
2008: سه‌ركۆماری عێراق( جه‌لال تاڵه‌بانی) پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆرج بۆش) كرد.
2008: سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بۆش سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی رێكه‌وتننامه‌ی ئاسایشی عێراقی ئه‌مریكیان مۆركرد، وه هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراقی جوتێك پێلاوی بۆ هه‌ڵدرا له لایه‌ن په‌یامنێری كه‌ناڵی به‌غدادیه ( مونته‌زیر زه‌یدی).
2008: سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆرج بۆش) و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) له به‌غداد كۆبوونه‌وه.
2009: سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی هاوكاری كه‌نداو له كوێته‌وه ده‌ستیان كرد به پرۆژه‌ی په‌یوه‌ندی كاره‌بایی نێوان وڵاته‌كانیان.
2010: له هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی ڤیستیڤاڵی (بابا تاهیری هه‌مه‌دانی) سازدرا.
2013: كه‌شتی (چانج ئاه- 3) ی چینی دابه‌زیه سه‌ر رووی مانگ كه بوو به یه‌كه‌مین كه‌شتی ئه‌وه ئه‌نجام بدات له ساڵی 1976 ز وه.
له‌دایكبوون:
1503: نوسترادامۆس، پزیشك و ئه‌ستێره‌ناسی فه‌ره‌نسی.
1824: بییر سیسیل بوفیس دی شافان، نیگاركێشی فه‌ره‌نسی.
1861: جۆرجی زه‌یدان، ئه‌دیب و مێژوونوسی لوبنانی.
1883: موریهیه ئویشیبا، دامه‌زرێنه‌ری ئیكیدۆ.
1895: مه‌لیك جۆرجی شه‌شه‌م، مه‌لیكی شانشینی یه‌كگرتوو.
1895: بول ئیلوار، شاعیری فه‌ره‌نسی.
1896: عه‌زیز جلولی، سیاسه‌تمه‌دار و پیاوی كاری تونسی.
1909: ئیدوارد تاتوم، زانای زینده‌وه‌رزانی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1958.
1918: نوره‌دین خیاشی، نیگاركێشی تونسی.
1922: نیكۆلای باسۆڤ، زانای فیزیای روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1964ز.
1924: جه‌وهه‌ر جاسباریان، ژنه گۆرانیبێژی ئۆپرای ئه‌رمه‌نی میسری.
1936: سوره‌یا شاوی، ژنه فڕۆكه‌وانی مه‌غریبی.
1947: دیلما روسیف، ژنه سه‌ره‌ك وه‌زیری سی و شه‌شه‌می به‌رازیل.
1960: كریس وادل، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1965: تید رایمی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1965: سلێمان بوغیس،وته‌بێژی فه‌رمی (رێكخراوی قاعیده).
1970: ئانا ماریا جوبیك، ژنه گۆرانیبێژی پۆڵه‌ندی.
1976: سانتیاگۆ ئه‌زكویرو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1978: باتی شنایده‌ر، كچه یاریزانی تۆپی لێدانی سویسری.
1979: مایكل ئه‌وین، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1980: دیدیه زوكورا، یاریزانی تۆپی پێی ئیفواری.
1981: لیام لورینس، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1982: ستیف سیدویل، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1985: یاكوب بلاشچیكۆفسكی، یاریزانی تۆپی پێی پۆڵه‌ندی.
1988: فانیسا هادجنز، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1989: بیدرو بوتیلهو، یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلی.
وه‌فات:
1542: مه‌لیك جیمسی پێنجه‌م، مه‌لیكی ئوسكوتله‌نده.
1788: مه‌لیك كارلۆسی سێیه‌م، مه‌لیكی ئیسپانیا.
1799: جۆرج واشنتۆن، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1860: جۆرج هاملتۆن گوردون، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1861: ئه‌میر ئه‌لبرت، مێردی شاژنه ڤیكتۆریا.
1890: محه‌مه‌د فه‌یزی زه‌هاوی، شه‌رعزان و زانای ئاینی عێراقی.
1914: شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، تێكۆشه‌ری كورد.
1947: ستانلی بلدوین، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1956: یوهو كوستی باسیفیكی، سه‌رۆكی حه‌وته‌می فنله‌نده.
1984: بیسنتی ئه‌لیكساندری، ئه‌دیبی ئیسپانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1977ز.
1989: ئه‌ندریه ساخارۆف، زانای ئه‌تۆمی سۆڤیه‌تی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1975ز.
2001: وینفرد جۆرج سیبالد، نوسه‌ری ئه‌ڵمانی.
2009: فه‌ریقی یه‌كه‌م (ره‌فعه‌ت جوبریل) سه‌رۆكی هه‌واڵگیری میسری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی.
2013: بیته‌ر ئوتول، ئه‌كته‌ری ئیرله‌ندی، ناوبانگی ده‌ركرد به پاڵه‌وان له فیلمی (لورنسی عه‌ره‌ب).
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جه‌مسه‌ری باشور.
رۆژی مامۆستا له فه‌له‌ستین.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24