riklam

زانیاری نوێ لەبارەی شەهیدو بریندارانی بۆردومانەكەی توركیا

کوردستان 10:09 AM - 2018-12-14
.

.

بەهۆی بۆردومانەكەی شەوی رابردوو توریكا بۆ سەر كەمپی ئاوارەكان لەمەخمور، چوار كەش شەهید بوون و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: توركیا سەعات 9:30 دەقیقەی شەوی رابردو بۆردومانی كەمپی ئاوارەكانی شەهید رۆستەم جودی كردوە لەقەزای مەخمور كە ئاوارەكانی باكوری كوردستانی تێدا دەژی و بەهۆی بۆردومانەكەشەوە چوار كەس شەهید بوون كە سەر بە ئەندامانی پاراستنی كەمپەكە بوون، هەروەها سێ كەسی دیكەش بەسوكی بریندار بوون.

میدیاكانی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستانیش (پەكەكە) بڵاویانكردۆتەوە كە بەهۆری بۆردومانەكەوە چوار ئەندامی پاراستنی كەمپەكە شەهید بوون و  بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی ئەو شەهیدانە لە مەراسمێكدا بەخاكبسپێردرێن.

شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا دوای بۆردوومانی كامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور، هێرشیان كردەسەر گوندی سكێنێی شەنگال.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket