riklam

توركیا هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌ مه‌خمورو شه‌نگال و قه‌ره‌چوغ بۆردومان ده‌كات

کوردستان 10:31 PM - 2018-12-13
.

.

ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیاوه‌ هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌ سێ ناوچه‌ی باشوری كوردستان بۆردومان ده‌كات.

 

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا، له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا، ئاشكرایكردوه‌:" ئه‌مشه‌وی پێنج شه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی هێزه‌كانی گه‌ریلایان له‌ مه‌خمورو شه‌نگال و قه‌ره‌چووغ كردوه‌".

 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هۆكاری بۆردومانه‌كه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و شوێنانه‌ بووه‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ دژ به‌سوپای توركیا".

 

هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كان، بۆردومانی توركیا له‌مه‌خمور بۆ سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌هید رۆسته‌م جودی بووه‌.

 

له‌باره‌ی زیانه‌كانیشه‌وه‌ هیج زانیاریه‌كی ره‌سمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

 

PUKmedia ئا:سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket