riklam

بازیان.. سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 08:43 PM - 2018-12-13
.

.

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی بازیانه‌وه‌ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن.

 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردوه‌:"مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمه‌تباری داواكراویان ده‌ستگیر كرد".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"له‌به‌رده‌وامیی ھه‌ڵمه‌ت و چالاكییه‌كانی به‌ش و بنكه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشی ده‌كرێت، بنكه‌ی پۆلیس بازیان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:"ھه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌پێی ماده‌كانی (٤٤٣، ٤٥٦، ٤٤٦) له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بون".

 

باسله‌وه‌شكراوه‌:"له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی ناوبراوه‌وه‌ په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و به‌بریاری دادوه‌ر به‌ندن".

 

PUKmedia به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket