riklam

ئەڵمانیا پەنابەران رەوانەی وڵاتەكانیان دەكاتەوە

جیهان 06:37 PM - 2018-12-13
.

.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی مافی پەنابەرێتیان رەتكراوەتەوە پرۆژەیەك دەداتە حكومەتی وڵاتەكەی.

رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی لەژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشكرایكرد، هۆرست زیهۆفەری وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بەنیازە لەسەرەتای ساڵی داهاتودا پرۆژەیەكی نوێ بخاتە بەردەم حكومەتی ئەڵمانی كە تایبەتە بەگرتنەبەری رێوشوێنی توندوتۆڵی یاسایی بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی كەمافی پەنابەرێتیان رەتكراوەتەوە.

وەزیری ناخۆی ئەڵمانیا پێیوایە ئەمكارە لەسەر ئەو بنەمایە بنیات دەنرێ هەركەسێك شایستەی مافی پەنابەری بێت پارێزگاری لێدەكرێ، بەڵام ئەوانەی شایستەی ئەو مافە نین دەبێ بەزوترین كات ئەم وڵاتە بەجێهبێڵن لەسەر دەوڵەتی یاساشە یاساكان جێبەجێ بكات.

زیهۆفەری ئاماژەی بەوەشداوە ئەوانەی كە فەرمانی ناردنەوەیان دەردەچێت دەبێ لەزینداندا رابگیرێن تا وادەی ناردنەوەكەیان جێبەجێ دەكرێ، بەمەش ئەوانە  ناتوانن لەدەستی یاسا دەرچن، دەشڵێت: پرۆژەكە نەخشە رێگاو گوژمەیەكی فراوانی گرتنەبەری رێوشوێنەكانە لەناو ئەوانەشدا كەمكردنەوەی یارمەتیەكانی سۆسیال.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بەرامبەر بەپەنابەران بەوە ناسراوە توندڕەوەو سوربونی خۆی لەسەر ئەو كەیسە دوپات دەكاتەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا 

1425097329-horst-seehofer-erklaert-seinen-vorsatz-mit-markus-soeder-fuer-neue-jahr-RRN9xq2gRNG.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket