riklam

د. به‌رهه‌م:رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هێز بكرێت

عیراق 06:00 PM - 2018-12-13
.

.

ئه‌مڕۆ 13-12-2018، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی قه‌رار  به‌ یاوه‌ری  وه‌فدێك، كه‌ پێك هاتبوون له‌ كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕوناكبیری له‌ پارێزگای موسڵ .

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار گرنگی یه‌كڕیزی و چه‌سپاندنی كلتوری ته‌بایی و لێبورده‌یی له‌ نێوان ڕۆڵه‌كانی شاری موسڵدا دووپاتكرده‌وه‌، هاوكات ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هێز بكرێت وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ قۆناغی بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵ و كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌ به‌رده‌م پارێزگاكه‌دا.

به‌ڕێزیان له‌ وته‌كانیدا ئاماژه‌یكرد بۆ پێگه‌ی مێژووی شاری موسڵ كه‌ تیرۆرستانی داعش مه‌رامیان بوو له‌ ڕێی تاوانی دڕندانه‌وه‌ ئه‌و ناسنامه‌یه‌تان لێ بستێننه‌وه‌و بیسڕنه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ قوربانیدانی خه‌ڵكی موسڵ و عیراقی به‌رز نرخاند كه‌ له‌ پێناو ئازادی و دیموكراسی و ڕزگاركردنی شاره‌كه‌یاندا له‌ چنگی دزێوی تیرۆر پێشكه‌شیان كردووه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری  دیداركه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند، دانیشتوانی موسڵ زۆریان چه‌شت و دانیان به‌خۆیاندا گرت له‌ به‌رامبه‌ر دڕنده‌یی بیرو فیكری ته‌كفیری، ئه‌و خۆراگری و دان به‌خۆدا گرتنه‌یان بووه‌ فاكته‌ری وه‌ده‌رنانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ شاره‌كه‌یان، بۆیه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه‌ و بارودۆخ و گوزه‌رانیان چاك بكرێت، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر بایه‌خی موسڵ و پێویستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.

لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی وه‌فدی دانیشتوانی موسڵ دووپاتیان كرده‌ووه‌ كه‌ په‌رۆشن و سورن له‌ سه‌ر چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و شارستانی له‌ نێوان هه‌موو پێكهاته‌ جیاجیاكانی شاره‌كه‌یان، هاوكات سورن له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش و تیرۆر تا شاره‌كه‌یان گه‌شه‌ بكات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket