riklam

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌لبوكه‌مال ده‌دۆزرێته‌وه‌

جیهان 04:14 PM - 2018-12-13
.

.

حه‌شدی شه‌عبی، دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌ سوریا راگه‌یاندو زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش، ھاووڵاتی عیراقین.

حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندوه‌، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌ سوریا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ روفاتی زیاتر له‌ 900 كه‌سی تێدابووه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش زۆربه‌ی قوربانییه‌كان دانیشتووی قه‌زای قائیمی سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نبارو ناوچه‌كانی تری عیراقن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌كاتی ئۆپراسیۆنی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیدا، تیرۆرستانی داعش ده‌یان ھاووڵاتی عیراق كه‌ له‌ گرتوخانه‌كانیان له‌ قه‌زای قائیم زیندانی كرابوون، به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال گواستوه‌ته‌وه‌و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌، كوژراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket