riklam

نادیە موراد تراژیدیای ئێزیدییەكان بۆ نێچیرڤان بارزانی دەگێڕێتەوە

کوردستان 03:46 PM - 2018-12-13
.

.

نادیە موراد براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دوای سەردانی بەغداو دیداری لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و بەرپرسان، سەردانی هەرێمی كرد. 

نادیە موراد لەدیدارێكیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر، كارەسات و تراژیدیای ئێزدییەكانی بۆ بارزانی گێڕایەوە كە لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش بەسەریاندا هات، بەتایبەت لە بەدەستەوەدانی شەنگال لە بەرەبەیانی 3ی ئابی 2014دا. 

بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئەمڕۆ 13ی كانونی یەكەمی 2018، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، پێشوازی لە نادیە موراد خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كردوە.

لە دیدارەكەدا وێڕای پشتگیری بۆ كارو چالاكییە مرۆییەكانی نادیە لەپێناو ئاشتەوایی و خزمەتكردنی قوربانیانی ئێزدی و گەیاندنی دەنگیان بەجیهان، راشیگەیاند: هەوڵەكانیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆرو بەسزاگەیاندنی تیرۆرستانی داعش و ناساندنی كەیسی ئێزدییان وەك جینۆساید لە جیهان و پاراستنیان دووپاتكردۆتەوە.

لای خۆیەوە نادیە موراد پوختەیەكی دەربارەی بەسەرهات و تراژیدیای خۆیی و ئێزدییانی بۆ نێچیرڤان بارزانی گێڕایەوەو تیشكی خستۆتە سەر هەوڵەكانی لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتەوایی بۆ كۆمەڵگەی ئێزدی و تەواوی قوربانیانی دەستی تیرۆر بەگشتی.

نادیە باسی لە دۆخی ئێستای ئێزدییان و ناوچەی شەنگال بەتایبەتی كردو داوای لەحكومەتی هەرێم كرد رۆڵی خۆی بگێڕێت لەئاوەدانكردنەوەی شەنگال و ناوچەكانی دیكەی ئێزدییان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و ژیان و پاراستنی سەقامگیری لەو ناوچانە.

پاشان نادیە موراد كۆپیەكی كتێبەكەی بەناوی (دوایین كچ)دا بەنێچیرڤان بارزانی كە بەزمانی ئینگلیزییەو باس لەكارەساتی جینۆسایدی ئێزدیان و نەهامەتییەكانسیان دەكات  كە لەبەدەستەوەدانی شەنگالدا بەسەریانداهات.

دوای ئەوەی نادیە موراد وەك باڵیۆزی نیازپاكی جیهانی نەتەوەیەكگرتوەكان دەستنیشانكرا، هەموو تواناكانی بەتایبەت سەردانی وڵاتان و سەرۆك و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بەنەتەوە یەكگرتوەكانیشەوە بۆ ناساندنی كەیسی بەجینۆسایدناساندنی كەیسی ئێزدییەكان لەسەر دەستی داعش.

 نادیە موراد بۆ گەیاندنی ئەو هاوكاری و كۆمەكە نێودەوڵەتییانەی بەدەستیان دەهێنێت تابتوانێت بیگەیەنێتە ئاوارەو لێقەواماوانی ئێزدی رێكخراوی (یەزادا) دامەزراند، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2017دا هێزەكانی ئاسایشی پارتی لەشاری دهۆك نوسینگەی رێكخراوەكەیان لەو شارە داخست.

لەوبارەیەوە ئەوكاتە جەمیل نایف بەڕێوەبەری نوسینگەی دهۆكی رێكخراوی ئێزدا كە تایبەتە بەكاروباری ئێزدییەكان رایگەیاندبوو، هێزەكانی ئاسایشی دهۆك هەڵیانكوتاوەتە سەریان و سەرجەم بارەگاكانی رێكخراوەكەیانی داخستوین. ئەوەشی رونكردبوەوە داخستنی رێكخراوەكەیان بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بوو.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket