riklam

ھه‌سه‌ده‌: له‌ 50%ی شارۆچكه‌ی ھه‌جین رزگاركراوه‌

جیهان 03:21 PM - 2018-12-13
.

.

له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌، ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات، پێشڕه‌وییان به‌ره‌و ناوه‌ندی ھه‌جین كردووه‌و داعشیش، به‌رگرییه‌كی توند ده‌كات.

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، شه‌ڕڤانان پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌ره‌و ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ھجین، له‌ میحوه‌ری باكوری رۆژئاوای شارۆچكه‌كه‌ش، شه‌ڕی سه‌خت ده‌ستپێكردووه‌و داعش به‌رگریی توند ده‌كات، تا ئێستاش 4 ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو به‌ شه‌ڕڤاناندا ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان راشیانگه‌یاندووه‌، له‌ ھه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا تائێستا 25 داعش كوژراون و له‌ 50%ی شارۆچكه‌كه‌ش رزگاركراوه‌ته‌وه‌و ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش 35 گورزی له‌ تیرۆرستان وه‌شاندووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket