riklam

UN: ملیۆنێك منداڵی سوری له‌ئاواره‌یدا له‌دایك بوون

جیهان 03:15 PM - 2018-12-13
.

.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی سوریاوه‌، نزیكه‌ی ملیۆنێك منداڵی سوری له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌دایك بوون.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دوای ئاواره‌بوونی ملیۆنان ھاووڵاتی سوری له‌ساڵی 2011،  نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵی سوری له‌ وڵاتانی دراوسێ له‌دایك بوون، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی رێكخراوه‌كه‌ی له‌ گه‌یاندنی ھاوكاری مرۆیی به‌ ئاواره‌ سورییه‌كان قورستركردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پلانی داڵاشتووه‌ بۆ ھاوكاریكردنی وڵاتانی دراوسێی به‌و ئامانجه‌ی دوای ساڵی 2020 ژماره‌ی ئاواره‌كانی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket