riklam

دادی عیراق هه‌ڵهاتنی زیندانی له‌ سوسێ ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 03:03 PM - 2018-12-13
.

.

وه‌زاره‌تی دادی عیراق هه‌واڵی هه‌ڵهاتنی زیندانی له‌ گرتووخانه‌ی سوسێی شاری سلێمانی ره‌تده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دادی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 13-12-2018، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی رابردودا له‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن، هه‌واڵی هه‌ڵهاتنی زیندانی له‌ گرتووخانه‌ی سوسێی شاری سلێمانی بڵاوبووه‌وه‌، كه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ سه‌رجه‌میان دوورن له‌راستییه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ زیندانییه‌ك له‌و گرتووخانه‌یه‌ هه‌ڵنه‌هاتووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، رێوشوێنی ئه‌منی توند بۆ چاودێریكردن و پاسه‌وانیكردنی گرتووخانه‌كان دانراوه‌ كه‌ زۆر له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌و هه‌ڵاتنی زیندانی له‌ گرتووخانه‌كان مه‌حاڵه‌و پێویسته‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌رپرسیارانه‌ به‌دواداچوونی ورد بۆ راستی و دروستی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كانیان بكه‌ن، تا نه‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ بواری ئه‌منی و ئارامی وڵاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی.

هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت  له‌ گرتووخانه‌ی سوسێ ئه‌مڕۆ 13-12-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌واڵی هه‌ڵهاتنی زیندانی له‌ گرتووخانه‌ی سوسێ له‌ سلێمانی دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: گرتووخانه‌ی سوسێ له‌ ژێر چاودێری و پاسه‌وانیكردنی زۆر توندو تۆكمه‌دایه‌و له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌تی و شاره‌زا چاودێری ده‌كرێت له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی بینای گرتووخانه‌كه‌.

 وتیشی: گرتووخانه‌ی سوسێ له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منی سه‌ربه‌ چاكسازی وه‌زاره‌تی دادای عیراقه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی.

 PUKmedia تایبه‌ت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket