riklam

دانیمارك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیری عیراق

عیراق 03:02 PM - 2018-12-13
.

.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣|١٢|٢٠١٨ سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەبندرێس سامۆیلسین وەزیری دەرەوەی دانیمارک .

لە دیدرەکەدا سەرۆک بەرهەم ساڵح بایەخی گەشەپێدانی پەیوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دۆستی دووپاتکردەوە لە بەهێزکردن و کارا کردنی هاریکاریی و فراوانکردنی ئاستی ئاڵوگۆرکردنی بازرگانی نێوان هەردوولا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.

بەڕێزیان لە وتەکانیدا پێویستی یەکخستنی هەڵوێستەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و پشتبەستن بە هاریکاریی یەکێتی ئەوروپای دووپاتکردەوە لە پێناوی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و بەرەنگاربوونەوە و بنبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر، بەو ئامانجەی ژینگەیەکی ئارام بێتە ئاراوە و خۆشگوزەرای و ئاوەدانی تیایدا باڵا دەست بێت.

سەرۆک کۆمار لە درێژه‌ی وتەکانیدا ستایشی هەڵوێستەکانی یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی دانیمارکی کرد لە پشتیوانیکردنی عيراقدا لەکاتی جەنگی  دژی تیرۆردا.

سەرۆک بەرهەم ساڵح لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەیکرد بۆ نیاز و خواستی عيراق لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ دانیمارک کە چاوەڕێی هاریکاریی زیاترە لە بواری وەبەرهێناندا دەکەن ، لەو بارەیەوە داوای لە کۆمپانیا دانيمارکییەکان کرد  بەشداری كارا و جددی بکەن لە پرۆسەی بنیاتنان و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی عيراقدا، هاوکات بەشداری بکەن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کە لە ناوخۆی عيرقدا بۆیان ڕەخساوە ئەوەش لە رێی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێ بوون و خستنەکاری کارگە لە کارکەوتووەکان بەو جۆرەی ببێتە فاکتەری گەشەکردن و پەرەپێدانی ئابووری عيراق.

لای خۆیه‌وه‌ وەزیری دەرەوەی دانیمارکیش پەرۆشی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنی عيراقدا  لە هەموو بوارەکاندا، هاوکات روونیکردەوە کە حکومەتی کۆپینهاگن دەیەوێت پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست فراوان و پتەو بكات.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

x17.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket