riklam

زانكۆی راپه‌ڕین.. ۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی گرنگ به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان 02:56 PM - 2018-12-13
.

.

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ئەنجامدانی ۆرکشۆپێکی گرنگی نێودەوڵەتی بوو لە زانکۆی ڕاپەڕین.

زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری ۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی کرد، کە تیایدا چەندین زانکۆی ناوخۆیی و بیانی لەوڵاتەکانی ئەڵمانیا بەشداربوون، تیایدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا تاوتوێکرا، هەروەک باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستا کرا بۆ ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت، کە ئەنجامی کۆکردنەوەی ئەم ژمارانە ئاستی خوێندکار و ئاستی فێربوونی دیاری دەکرێت.

لە ئێستادا زانکۆی ڕاپەڕین لە پێنج بەشی زاستیدا ئەم سیستەمە پەیڕەو دەکات و، بڕیار وایە لەساڵی داهاتودا لەسەرجەم بەشە زانستیەکانیدا سیستەمەکە پەیڕەو بکات.

جێی ئاماژەیە ئەو شارەزا نێودەوڵەتیانەی بانگهێشتی ۆرکشۆپەکە کرابوون بەگرنگیەوە لە بەرەوپێشچوونەکانی زانکۆی ڕاپەڕینیان ڕوانی ، وە دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە  تا ئێستا هەنگاوەکانی بەدروستی نراون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket