riklam

كۆسرەت رەسول عەلی سەردانی نازم دەباغی كرد

ی.ن.ک‌‌ 02:34 PM - 2018-12-13
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/2018 لە شاری هەولێر، كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەیاوەری هەریەك لە د. ئەرسەلان بایز و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و بەكر مستەفا سەردانی ماڵی نازم دەباغى كرد نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران.

لە سەردانەكەدا كە بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشی ئەنجامدرابوو، كۆسرەت رەسول عەلی و وەفدی یاوەری پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی نازم دەباغ و خانەوادەكەی كرد بۆ كۆچی دوایی برای و هیوایان خواست ئەمە دوا كۆست و ناخۆشی خۆیان و بنەماڵەكەیان بێ.

لای خۆیەوە نازم دەباغ سوپاسی جێگری سكرتێری گشتی و وەفدی هاوڕێی كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

AAB_1760.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket