riklam

سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتی توركیا ده‌كرێت

عیراق 02:26 PM - 2018-12-13
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند عيراق و تورکیا پەیوەندییەکی مێژویی قوڵ دەیان بەستێتەوە بەیەکەوە، بۆیە پێویستە ئەو پەیوەندییانە بەهێز بکرێن بەو جۆرەی خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/١٢/١٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغداد سەرۆ کۆمار پێشوازیکرد لە بەڕێز فاتیح یەڵدز باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق کە نامەیەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیای هێنابوو و تیایدا بانگهێشتی سەرۆک بەرهەم ساڵح دەکات بۆ سەردانی تورکیا.

لە دیدارەکەدا ڕێوشوێنەکانی گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکرا، هاوکات بایەخی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی لە گشت بوارەکاندا لە پێناوی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست گفتوگۆی لە بارەوە کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بەرهەم ساڵح سڵاوی خۆی بە باڵیۆز یەڵدزدا نارد بۆ بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا و سوپاسی بانگهێشتەکەی کردوو و بەڵێنی دا لە نزیکترین دەرفەتی گونجاودا سەردانی بکا.

لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق نیاز و پەرۆشی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ گەشە پێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عيراقدا لە ئاستە جیا جیاکاندا بەو جۆرەی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات پتەو بکات.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

T_2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket