riklam

وه‌فدی رۆشنبیری عیراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 01:44 PM - 2018-12-13
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی (ی.ن.ك)، له‌دیدارێكدا چاوی كه‌وت به‌ سه‌رۆك وئه‌ندامانی وه‌فدی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری راگه‌یاندنی عیراقی له‌به‌غدا .

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا بیرو راله‌باره‌ی دواپێشهاته‌ سیاسی یه‌كانی هه‌رێم وعیراق ئاڵوگۆڕ كراو هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا وشكاندنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌ره‌وپێشبردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان وبه‌گشتی و  به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردو عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی .

PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket