riklam

عومه‌ر فه‌تاح ستایشی هاوكاریه‌كانی ژاپۆن ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:43 PM - 2018-12-13
.

.

نیوەرۆی ئەمرۆ 13-12-2018  عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە ئەكینوبو كینۆشتا سەرۆكی رێكخراوی دۆستایەتی ژاپۆن- كوردستان و سكرتێری گشتی كۆمەڵەی دۆستایەتی پەرلەمانی ژاپۆن- كوردستان‌و وەفدێكی هاوڕێی.

لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چۆنێتی پەرەپێدانی لەهەموو بوارەكاندا گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە. كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی ژاپۆن‌و كوردستان بە پێویستیەكی قۆناغە ناوبرد. سوپاسی پەرۆشی ژاپۆنی كرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان‌و هاوكارییەكانی بۆ كوردستان.

راشیگەیاند " ئێمە هەر لەسەرەتاوە پەرۆشی بنیادنانی پەیوەندییەكی دۆستانەی پتەو بووینە لەگەڵ گەل‌و دەوڵەتی ژاپۆن‌و لەم پێناوەشدا هەوڵی زۆرمانداوە" .

عومەر فەتاح ستایشی پرۆژەكانی ژاپۆنی لە بواری ئاوەدانكردنەوەو هاوكاری مرۆیی كرد‌و جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی هەڵەبجەیشی بە خزمەتێكی گەورە ناوبرد بۆ دانیشتوانی سنورەكە‌و هیوای خواست ژاپۆن لە بوارەكانی تریشدا هاوكاری كوردستان بكات.

لای خۆشیەوە سەرۆكی رێكخراوی دۆستایەتی ژاپۆن- كوردستان ڕاپۆرتێكی زارەكی لەبارەی كارو چالاكیەكانیان خستەروو، جەختیشی لەوە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان‌و ژاپۆن كرد، بەجۆرێ‌ هەموو ئاست‌و بوارەكان بگرێتەوە.

PUKmedia  تایبه‌ت

88.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket