riklam

كۆڕێك بۆ رێنوێنی كردنی خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 01:36 PM - 2018-12-13
.

.

له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامبونی كۆڕوخوله‌كانی رێكخراوی (گه‌شه‌پێدانی ئه‌كادیمی) به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تواناكانی خوێندكاران له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی خوێندن بۆ ئاسته‌كانی ئاماده‌یی وپه‌یمانگاو زانكۆكان، به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی (ی.ن.ك)، كۆڕێك له‌ژێر ناونیشانی ((خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ویاسای هاتوچۆی ژماره‌(68)ی ساڵی 2004)) به‌ڕێوه‌چوو.

به‌هاوكاری وسه‌رپه‌رشتی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، كۆڕێك بۆ پارێزه‌ری راوێژكار شاسوار به‌ناونیشانی ((خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ویاسای هاتوچۆی ژماره‌(68)ی ساڵی 2004)) بۆ زیاتر له‌ (200) خوێندكاری ئاماده‌یی زه‌كیه‌ئه‌لكانی كچان به‌ڕێوه‌ برا.

له‌كۆڕه‌كه‌دا به‌دوورو درێژی باسی رێنمایی یه‌ یاساییه‌ كانی تایبه‌ت به‌و كێشانه‌ی كه‌ڕۆژانه‌ رووبه‌رووی مامۆستایان و خوێندكاران ده‌بنه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو، له‌هه‌ردوو بواری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و گرفته‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل وسه‌رجه‌م ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌یاساكانی هاتوچۆ، به‌ ووردی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ مافه‌كانیانی بۆ ڕوونكرایه‌وه‌ .

PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket