riklam

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرته‌وه‌

ئاگاداری 01:12 PM - 2018-12-13
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌كات كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ناویان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌زووترین كات سه‌ردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان، تا ڕۆژی (٢٠١٨/١٢/٢٥) پاسپۆرته‌كانیان وه‌رنه‌گرنه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی عیراق ڕاگه‌یاندوه‌، به‌هۆی پاكتاوكردن و ئاماری كۆتایی ساڵه‌وه‌ پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت.

لیوا هه‌یسه‌م غه‌رباوی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی عیراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌، “مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی  پاسپۆرت له‌ ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا 2ی كانوونی دووه‌می 2019، ڕاده‌گیرێت.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی، “له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ڕاده‌گیرێت”.


لینكی ناوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی پاسپۆرته‌كانیان هاتوه‌ته‌وه‌...


PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رای تی پاسپۆڕتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket