سێ هه‌ڵوێستی ماكرۆن......!!
بیروڕا 11:38 AM - 2018-12-13.
له‌دوای دووه‌مین شه‌ڕی جیهانیه‌وه، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوونه دوو ده‌ركه‌وتوترین زلهێز، هه‌ر یه‌كه‌و بلۆكێكیان دروستكرد، یه‌كێكیان رۆژهه‌ڵات به‌ناوی هاوپه‌یمانی وارشۆ، ئه‌وه‌یتریان رۆژئاوا به ناوی هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئیتر كه‌وتنه وێزه‌ی یه‌كتر و جۆره‌ها هۆكاریان بۆ لاوازكردنی یه‌كتر و فراوان كردنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌كارهێنا، ئه‌و ماوه‌یه ناوزه‌دكرا به شه‌ڕی سارد، سه‌ره‌نجام له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان، بلۆكی رۆژهه‌ڵات به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی(میخائیلگوَرپاكۆف) سه‌رۆكی ئه‌و كاته ئه‌و وڵاته و له پرۆسه‌یه‌كی ته‌مومژاوی و له ژێر ناوونیشانی(( برۆسترویكا و گلاسنۆنت)) له‌باریه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه، سه‌ریشی كێشا بۆ له‌باریه‌كچونی خودی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش كه بووه پازده كۆماری سه‌ربه‌خۆ، راسته روسیا وه‌كو پاشماوه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و هێزگه‌لێكی گه‌وره مایه‌وه، به‌ڵام وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه هێزی یه‌كه‌م و بێ ركابه‌ر له‌جیهان، له‌وساوه ئه‌و وڵاته بۆته داینه‌مۆی هه‌موو پرس و ئه‌گه‌ره‌كان، سیاسی، ئابوری، بازرگانی ته‌نانه‌ت دیاریكردن و ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نوسی زۆربه‌ی وڵاتانیش، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون له‌پشتی په‌رده‌وه ده‌ستیان له‌كاروباری تایبه‌تی وڵاتانیش وه‌رداوه، هه‌ندێك جار راسته‌وخۆش ئه‌و كاره‌یان كردووه، وه‌ك گه‌واهیش بۆ ئه‌و راستیه روخاندنی رژێمی دكتاتۆری سه‌ددام له(2003)، روخاندنی رژێمی قه‌زافیله(2011) بڕواشم وایه هه‌رچیه‌كتریش له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه كرابێت ده‌ستیان تێدا هه‌بووه چ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ، قبوڵیشیان نیه سیاسه‌تێك له‌جیهان به‌ڕێوه‌بچێت بێ ئه‌وه‌ی ئیراده‌یان له‌سه‌ر بێت، ئه‌وه‌نده‌ش بووغرا بوونه نزیكترین دۆستیان جوڵه‌یه‌ك یان هه‌ڵوێسته‌كی تایبه‌تیان هه‌بێت ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن، هه‌مومان بینیمان كاتێك ئه‌ردوَگان سه‌ودای به‌هه‌ندێك بۆچونی خۆی كرد، وای نیشاندا ئیتر سه‌رێكه و هێناویه‌تی ناگه‌ڕێته‌وه دواوه، سه‌ڵته‌نه‌تێك داده‌مه‌زرێنێت دوور له‌ویستی ئه‌مه‌ریكا، خۆی ده‌بێـته موختاری ده‌ڤه‌ره‌كه، له‌و چركه‌ساته‌وه به‌ڵا له‌سه‌ر به‌ڵای بۆ ده‌خوڵقێنرێ ئه‌كیدیش هه‌روا نامێنێته‌وه به‌لایه‌كدا ده‌كه‌وێت دڵنیاشم له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردوَگاندا نابێت، ئه‌وه‌تا بۆ ئێرانیش مه‌نجه‌نیقێكیان هه‌ڵبه‌ستوه وازیش ناهێنن تا سه‌ری ئه‌و عه‌مامه‌به‌سه‌رانه‌ی تیا نه‌چێ، ئێستا ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپاش ده‌گوزه‌رێ رشدم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكای تێدایه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕمه‌وه هه‌ندێك له‌سه‌رانی ئه‌وروپا به تایبه‌ت ماكروَن و ئه‌نجێلامێركل ماوه‌یه‌كه سیاسه‌تێك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بگره به‌دژیشی لێكده‌درێته‌وه، بۆ نمونه ماكرۆن له‌و ماویه‌دا سێ هه‌ڵوێستی نواندووه پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كانی ترامپ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بووه، له‌وانه:
1- كاتێك ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنی (5+1)ئه‌تۆمی تاك لایه‌نه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وروپا به‌دیاریكراوی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ئه‌وان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌سند نازانن .
2- ماكرۆن له‌و ماوه‌یه‌دا داوای ئه‌وه‌ی كرد هێزێكی ئه‌وروپی پێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌هێزیتر بۆ خۆ پاراستن نه‌بێت.
3- كاتێك نیزامی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی خاشقچیان كوشت، ماكرۆن و مێركل كوشتنه‌كه‌یان به‌تیرۆر هه‌ژماركرد و تاوانه‌كه‌شیان به‌ئاشكرا خسته ملی سعودیه و راشیان گه‌یاند ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه بخرێنه ژێر ركێفی یاسا و جه‌زربه‌ی توند بدرێن،
ترامپ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی قبوڵ نه‌بووه و بگره وه‌كو مه‌ترسیه‌كیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه.
ئه‌و شه‌پۆڵه ناڕه‌زاییه‌ی ئه‌وروپای گرتۆته‌وه راسته دیوه ئاشكراكه‌ی مه‌سه‌له‌ی باج و سوته‌مه‌نی و كه‌می موچه‌یه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه دیوه شاراوه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكای تێدایه وه‌كو ده‌رسێكی توند بۆیان، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رباری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌هه‌موو بڕیاره‌كان پاشگه‌زبۆته‌وه ، ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وامه و سه‌ركێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ماكرۆن بكه‌ن، هاوزه‌مان ئه‌نجیلا مێركلیش سه‌ری سیاسی خۆی خوارد و بووه به‌شێك له‌رابردوو، من وه‌كو چاودێرێك خوێندنه‌وه‌م وایه ئه‌وروپا جارێكی‌تر ده‌بێت بیر له‌وه نه‌كاته‌وه دوور له‌ئه‌مه‌ریكا سیاسیه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌ببات، بگره ئه‌گه‌ر به‌ئاشكراش نه‌بێت ده‌بێت له‌پشتی په‌رده‌وه سه‌ره‌داوه‌كانی هه‌ر بڕیار و هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بچنن ئینجا ره‌واجی پێبده‌ن .
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18