riklam

روسیا داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كات

جیهان 11:23 AM - 2018-12-13
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا رێگره‌ له‌به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و وڵاته‌و پێویسته‌ سوریا به‌جێبهێڵێت.

ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا گرژییه‌كان له‌و وڵاته‌ زیاد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو روونبێت كه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا به‌ربه‌ست بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و وڵاته‌ دروستده‌كات.

له‌ باره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی روسیا له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌رمینیا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ناڕاستن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ رووسیا ده‌ستتێوه‌ردانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كردبێت.

ماریا زاخارۆڤا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: روسیا ئاماده‌یه‌ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بگه‌یه‌نێته‌ خه‌ڵكی سڤیلی لێقه‌وماوی سوریا، به‌ڵام رێگری ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش به‌ زیانی هاووڵاتیانی سوریا كۆتایی دێت.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket