riklam

بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنان گه‌ڕانه‌وه‌

بیروڕا 10:21 AM - 2018-12-13
.

.

عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید

له‌ ئه‌نجامی ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخی  هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی  ئارامی و سه‌قام گیری و ڕزگاربوون  له‌ قه‌یرانی  ئابوری و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی بازاڕ و بازرگانی و  گه‌شانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت  به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ی نێوان  هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند باش بوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌رده‌وامی  كۆمپانیا و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌ گوزارانی  ووڵاتانی  ده‌رو دروسێ  و ووڵاتانی  عه‌ره‌بی و بیانی ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان  ده‌كه‌نه‌وه‌  به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژووره‌ بازرگانیه‌كانی  كوردستان ولایه‌نی په‌یوه‌ندی داری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌س ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌كار و چالاكیه‌كانیان و دامه‌زراندنه‌وه‌ی  كۆمپانیاكانیان  ئه‌مه‌ش جارێكی تر  هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌ ئابوری بازرگانیه‌كانی خۆی ڕێكبخاته‌وه‌  بازاره‌كانی  هه‌رێم  ده‌بوژێته‌وه‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی  بازرگانی گشتی و وه‌به‌رهێنان سه‌رمایه‌ گوزاری ده‌سبه‌كارببنه‌وه‌ ئێستا هه‌موولایه‌ك ئه‌و راستیه‌  ده‌بینن.
 له‌ ڕاپۆرته‌كانی  پێشوومان دا ئاماژه‌مان  به‌وه‌دابوو كۆمپانیا بیانیه‌كان  له‌ پێشبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان بۆ ئه‌نجام دانی  كاروچالاكی ئابوری  و بازرگانی به‌هێزبكه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش  له‌گه‌ڵ  كه‌رتی  تایبه‌تی هه‌رێم بنیات بنێن.
 ئه‌وه‌تا وه‌فدی باڵای بازرگانی  و ئابوری ووڵاتی لوبنان به‌سه‌رۆكایه‌تی  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ئه‌ندامێتی  هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی دژه‌گه‌نده‌ڵی و بازرگانی و دارایی و نه‌وت و وزه‌ و ژماره‌یه‌ك  له‌بازرگان و سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا به‌تواناكانی ( لوبنان)  هاتنه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێن كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداو  دوای وتووێژ و شه‌ن وكه‌و كردنی بارودۆخی  هه‌رێم له‌ڕووی سه‌قام گیری و ڕه‌خساندنی  هه‌لی پێویست بۆ كاری ئه‌و كۆمپانیانه‌ له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان  له‌بواری ته‌ندروستی و وزه‌ و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی گشتی  وه‌به‌رهێنان بكه‌ن كه‌پێشتر به‌شێك له‌و كۆمپانیانه‌ی لوبنان له‌هه‌رێم بوون به‌هۆی شه‌ڕی ( داعش) و قه‌یرانی ئابوری و كاره‌ساته‌كانی دوای ڕیفراندۆم  هه‌رێمیان به‌جێ هێشتبوو، ئه‌م كاره‌ش دڵ خۆشكه‌ره‌یه‌  كۆمپانیا بیانیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌وه‌ ئاستی پێش قه‌یرانه‌كان.
 ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ ئاماژه‌ی پێ بده‌ین پێك هێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌سه‌ر  بنه‌مای  هاوبه‌ش  و ڕاسته‌قینه‌ له‌ڕووی ئابوری و دارایی و به‌ڕێوه‌بردن  و بڕیاردان  له‌نێوان  ی.ن.ك  و پارتی به‌تایبه‌تی هه‌روه‌ها ئه‌ولایه‌نانه‌ی ئه‌یانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن له‌حوكمرانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان  ته‌واوكردنی حكومه‌تی نوێ ی عێراق و لابردنی خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و عیراق كه‌ ئێستا ماوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومونی  وه‌زیرانی عێراق و لابردنی گه‌مارۆی ئاسمانی له‌سه‌ر شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كۆماری توركیاوه‌ ئه‌مانه‌  هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری نزیك بونه‌توه‌ به‌م جۆره‌  ئاینده‌ی هه‌رێی كوردستان له‌ڕووی ئارامی و سه‌قام گیری و ئابوری و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ گوزاری  ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و پرشنگداره‌.


یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی 
 بۆكاروباری بازرگانی 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket