15 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی سه‌دام دا تێده‌په‌ڕێت
ریپۆرتاژ 09:47 AM - 2018-12-13.
له13-12-2003 دا له‌دوای خۆحه‌شاردان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت مانگ، (سه‌دام حسێن) سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراق له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكاوه له‌گوندێكی ناوچه‌ی تكریت ده‌ستگیركرا.
شه‌وی شه‌ممه، 13 ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2003، ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی لیوای یه‌كه‌می فیرقه‌ی پیاده‌ی چواری هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، له پرۆسه‌یه‌كدا به ناوی به‌ره‌به‌یانی سوور، سه‌دام حسێن -ی دیكتاتۆری روخاوی به‌عسیان ده‌ستگیر كرد. ئه‌مڕۆ 15 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه بووه جێگای ئومێد بۆ ته‌واوی عیراقیه‌كان .
سه‌دام حسێن پێنجه‌م سه‌ركۆماری عێراق بوو له‌دوای روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له عێراق، له ساڵی 1979 دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست‌و تا ساڵی 2003 مایه‌وه‌و قۆناغی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی به خوێناوی‌ترین قۆناغی عێراق داده‌نرێت.
ژیانی سه‌ددام
سه‌دام به یه‌كێك له دیكاتاتۆره مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت كه له یه‌ك كاتدا ته‌واوی پۆست‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقی له‌ده‌ستدابوو.
ناوی ته‌واوی سه‌دام، سه‌دام حسێن عه‌بدول مه‌جید ئه‌لتكریتی بوو، له 28 ی نیسانی ساڵی 1937 له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به تكریت له‌خێزانێكی شوان‌و ئاژه‌ڵدار له‌دایكبووه، باوكی سه‌دام شه‌ش مانگ پێش له‌دایكبونی سه‌دام كۆچی دوایی كردوه، پاش ماوه‌یه‌كیش برا گه‌وره‌كه‌ی سه‌دام له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی ده‌كات.
دایكی سه‌دام كه ناوی سوبحه توڵفاح بوو ناوی سه‌دام بۆ كوڕه‌كه‌ی دیاری ده‌كات واته ئه‌و كه‌سه‌ی توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌یه، پاش ماوه‌یه‌ك دایكی سه‌دام شوو به كه‌سێك به ناوی ئیبراهیم ئه‌لحه‌سه‌ن ده‌كات‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دام ره‌وانه‌ی ماڵی خه‌یروڵا توڵفاح ی خاڵی ده‌كرێت تا له‌وێ بژی، له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا خه‌یروڵا توڵفاحی خاڵی به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له كوده‌تایه‌كی شكستخواردودا ده‌خرێته زیندانه‌وه، بۆیه سه‌دام ره‌وانه‌ی ماڵی ئیبراهیمی زڕباوكی ده‌كرێته‌وه‌و له‌و زڕباوكه‌ی سێ برای هه‌یه به ناوی به‌رزان، وه‌تبان‌و سه‌بعاوی كه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی سه‌دام بۆ ده‌سه‌ڵات، پۆستی گرنگی به‌خشی به‌و زڕبرایانه‌ی.
سه‌دام له باسی ژیانی خۆی له ماڵی دایكی‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌مویان له یه‌ك ژوردا ژیاون‌و نه ئاو‌و نه كاره‌بایان نه‌بوه‌و ده‌ڵێت: هه‌رگیز هه‌ستم به مناڵی خۆم نه‌كردوه‌و ئه‌وه وای كردوه كه هه‌میشه ته‌نیا بم‌و هاوڕێیه‌تی كه‌س نه‌كه‌م به‌ڵام فێریان كردم چۆن به‌رگه بگرم‌و دان به خۆما بگرم.
په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عس
ساڵی 1947 خه‌یروڵا توڵفاح له زیندان ئازاد ده‌كرێت‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی زڕباوكه‌كه‌ی زۆر خراپ ده‌بێت، بۆیه سه‌دام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵێ خاڵی له تكریت‌و هه‌ر له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌كات، پاشان له‌گه‌ڵ ماڵێ خاڵی ده‌چێـته به‌غداو له ناوه‌ندی كه‌رخ ده‌ست به خوێندن ده‌كات، هه‌ر له‌وێش تێكه‌ڵی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی ده‌بێت‌و ساڵی 1957 ده‌چێته ریزه‌كانی حزبی به‌عسه‌وه.
هه‌ر له به‌غدا به‌هۆی خاڵیه‌وه سه‌دام تێكه‌ڵی ئه‌فسه‌رانی سوپا ده‌بێت‌و شاره‌زایی له سوپا‌و سه‌ربازی په‌یدا ده‌كات، بۆیه سه‌دام هه‌میشه چاكه‌ی خاڵی له‌به‌ر چاو گرتوه‌و له‌كاتێك كه ده‌بێت به‌جێگری سه‌ركۆمار، خه‌یروڵا ده‌كات به‌پارێزگاری به‌غدا.
له 7 ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1959 به‌شداری پیلانی تیرۆر كردنی عه‌بدول كه‌ریم قاسم ده‌كات، به‌ڵام پیلانه‌كه شكست ده‌هێنێت و سه‌دامیش به سوكی بریندار ده‌بێت‌و به‌ره‌و سوریا هه‌ڵدێت، پاش سێ مانگ روده‌كاته میسر‌و له قاهیره خۆی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات‌و ده‌چێته كۆلێژی یاسا.
ساڵی 1963 ساجیده‌ی كچی خاڵی ماره ده‌كات‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌عسیه‌كان كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدول كه‌ریم قاسمدا ده‌كه‌ن‌و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر كه فه‌رمانده‌یه‌كی سوپا‌و عه‌ره‌بێكی خه‌ڵكی تكریت بوو ده‌كرێتـه سه‌رۆك وه‌زیر‌و عه‌بدول سه‌لام عارف ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ركۆمار.
له پاش 10 مانگ كوده‌تا به‌سه‌ر به‌عسیه‌كاندا ده‌كرێت‌و له ده‌سه‌ڵات دور ده‌خرێنه‌وه.
له 17 ی ته‌مموزی ساڵی 1968 دا جارێكی تر به‌عسیه‌كان به كوده‌تا عه‌بدول ره‌حمان عارف له‌سه‌ر كار لاده‌به‌ن‌و سه‌دامیش یه‌كێك ده‌بێـت له به‌شداربوانی ئه‌و كوده‌تایه، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ده‌بێتـه سه‌ركۆمار‌و سه‌دامیش ده‌بێـته به‌رپرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و ساڵی 1969 ده‌كرێته جێگری سه‌ركۆمار .
ساڵی 1975 به مه‌به‌ستی لاواز كردنی شۆڕشی كورد، سه‌دام په‌یماننامه‌ی جه‌زائیری له‌گه‌ڵ شای ئێران ئیمزا كرد. ساڵی 1979 ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری ناچاری كرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و خۆی ده‌بێـته چواره‌م سه‌ركۆماری عێراق.
ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام
ده‌كرێت بوترێت سه‌دام حسێن له دید و روانین و بیركردنه‌وه‌ی زۆر كه‌سدا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌جێی ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك بێت بۆ حوكمڕانیی باش وسه‌رۆكی وڵاتێكی دیموكرات و سیستمێكی مرۆڤ دۆست، ناوێكه هاوتایه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌سته‌واژه وچه‌مكی ترسناك و تۆقێنه‌ری وه‌ك سته‌مكاریی، كتاتۆرییه‌ت،چه‌وساندنه‌وه،جینۆساید،ئاگر و ئاسن، ترس و بیم و چه‌ندینی تر.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ.. نه‌ژادپه‌رستێكی فاشیی
به‌پێی ژیاننامه‌ی زانراوی، سه‌ددام حسێن، له‌گه‌ڵ ده‌ست وپێوه‌ند و شوێنكه‌وتووه‌كانی له‌وانه سه‌ركرده وفه‌رمانده باڵاكانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بیی ئیشتراكیی،به‌هۆی بیروباوه‌ڕی تاكڕه‌ویی وخۆسه‌پێنیی وده‌مارگیریی ئایدۆلۆژیی (سۆشیالیزم) ونه‌ژادیی (عه‌ره‌بچێتیی) ورژێمی (حزبی قائید)ه‌وه،ئه‌م وڵاته پڕ له پیت وسامان وتوانای گه‌وره‌ی مرۆیی و زانستیی و سه‌ربازییان به‌ئاقارێكی هێنده ترسناكدا برد كه له رووی مرۆیی و ئابوورییه‌وه زیانی گه‌وره و كوشنده‌ی به‌دواوه‌بوو بۆ دانیشتوان وسه‌رخان وژێرخانی ئابووریی و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان جگه له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌رگریی كه یه‌كه‌میان شاده‌ماری زینده‌گیی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی و گه‌له بن ده‌ست و چه‌وسێنراوه‌كه‌ی بوو، دووه‌میش باسكی به‌هێز و مه‌چه‌كی پۆڵایین و دڵڕه‌ق و بكوژ و ببڕی ئه‌و رژێمه بوو بۆ له‌ناوبردنی ئازادیی و ئازادییخوازان له هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه ومه‌زهه‌به‌كان وبه‌تایبه‌تیش بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای سێ كوچكه‌ی سته‌مكاریی ونه‌ژادپه‌رستیی(ته‌بعیس-ته‌عریب-ته‌رحیل) كه‌له‌ساڵی1975ه‌وه‌زیاتر چڕبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینیی وله‌ساڵی 1988 دا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی وتاوانكاریی به‌هۆی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و جینۆساید و زینده‌به‌چاڵكردنی هه‌زاران خێزانی كورد وهه‌زاران پێشمه‌رگه كه‌له‌شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفالدا كه‌وتنه به‌رده‌ستی ئه‌و رژێمه‌خوێنڕێژه وده‌یان هه‌زاریان له‌بیابانه‌كانی خواروی عێراق قه‌تڵ وعام یا زینده‌به‌چاڵكران.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیی.. قاره‌مانێكی دۆڕاو
سه‌ددام له‌دوای گیركردنی چنگی له‌سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له ساڵی 1979 و به‌رپابوونی شۆڕشی خه‌ڵك دژی كۆماری شاهه‌نشایی ئێرانی دراوسێ له هه‌مان ساڵدا كه شیعه مه‌زهه‌به توندڕه‌وه‌كان به‌رهه‌مه‌كه‌یان چنیه‌وه (هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناونرا شۆڕشی ئیسلامیی و وڵاته‌كه‌ش كرابه كۆمارێكی ئیسلامیی)،له ترسی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه بۆ عێراق وراپه‌ڕینی زۆرینه‌ی شیعه‌مه‌زهه‌بی هه‌واداری ئێرانه تازه‌كه،رێككه‌وتنی 1975ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی وه‌لاناو له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 1980 دا جه‌نگێكی ناڕه‌واو بێ پاساوی له‌دژی ئێران به‌رپاكرد كه هه‌شت ساڵی خایاند‌و تا ئه‌و كاته‌ی له (8/8/1988) دا راگیرا، له‌و جه‌نگه‌دا سه‌دان هه‌زار سه‌رباز و مه‌ده‌نیی كوژران و قه‌رزێكی دارایی گه‌وره (75 ملیار دۆلاری ئه‌مریكیی) هاته سه‌ر وڵاته‌كه، به‌ڵام هێشتا سه‌ددام فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌چه‌كداره‌كانی عێراق،خاوه‌نی سوپایه‌كی پڕ چه‌ك و ئه‌زموون بوو كه خستیه‌گه‌ڕ بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونێكی ناوچه‌یی بۆنموونه گوشاری خسته سه‌ر كوه‌یت بۆ لێ‌خۆش بوون له بڕه به‌شی قه‌رزه‌كانی ئه‌و وڵاته بچوكه نه‌وتییه ده‌وڵه‌مه‌نده له‌سه‌ر عێراق به‌ڵام بێ سوود بوو.ئه‌وه‌بوو له‌به‌ره‌به‌یانی 2/8/1990 سه‌دام سوپاكه‌ی نارده سه‌ر كوه‌یتی بێ دیفاع و لكاندنی به‌پارێزگاكانی عیراقه‌وه به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی لق بۆ سه‌ر بنه‌ڕه‌ت (عوده الفرع الی الاێل). له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و له‌شكركێشییه ده‌گمه‌نه‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بیی بۆسه‌ر دراوسێ عه‌ره‌به‌كه‌ی، جه‌یمس به‌یكه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سایه‌ی ئیداره‌ی جۆرج ئێچ بوشی باوك (1988-1992)دا هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماتیی گه‌وره وسه‌ركه‌وتووی جیهانیی ئه‌نجامدا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تیی به فه‌رمانده‌یی وڵاته‌كه‌ی ولێدانی عێراق له‌به‌ره‌به‌یانی 17/1/1991 له جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا (كه به گه‌رده‌لولی بیابان ناسرا) بۆ تێكشكاندن و ناچاركردنی سوپاكه‌ی سه‌دام بۆ هه‌ڵهاتن و پاشه‌كشه له كوه‌یت له رۆژی 28ی شوباتی هه‌مان ساڵدا، ئه‌و جه‌نگه كه ته‌نیا زیاتر له‌یه‌ك مانگی خایاند (به‌راورد به‌هه‌شت ساڵ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران) كاولكارییه‌كی تر، به‌ڵام بێ وێنه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هێنا كه‌زه‌ره‌رمه‌نده سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت وچه‌وسێنراوی عێراق وكه‌مێك له‌بازنه‌ی فه‌رمانڕه‌وای رژێم بوون به‌هۆی درێژه‌كێشانی گه‌مارۆیه‌كی ئابووریی سه‌ختگیری نێوده‌وڵه‌تیی وگۆشه‌گیریی ودابڕانێكی توندی سیاسیی وڵاته‌كه له چوارده‌ور وجیهان.
سه‌ركوتكاریی و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا
سه‌رباری ئه‌و دوو جه‌نگه ماڵوێرانكار و تێكشكێنه‌ره كه‌چی سه‌ددام به‌هۆی سووربوونی له‌سه‌ر مانه‌وه و رێگه‌نه‌دان به رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت،له سه‌روبه‌ندی به‌هاری ساڵی 1991 واته ته‌نها كه‌متر له‌مانگێك پاش كشانه‌وه‌ی له‌عێراق به توندترین شێوه به‌گژ راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حزب و هێزه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وباشووری عێراقدا چووه‌وه وسوپاكه‌ی نارده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ودانیشتوانی شار وشارۆچكه به‌شداربووه‌كانی راپه‌ڕین له‌كوردستان وخه‌ڵكی شاره شیعه‌مه‌زهه‌به‌كانی ناوه‌ڕاست وباشور بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كوردستان وبه‌شه عه‌ره‌بییه شیعه‌كه‌ی عێراق وله ئه‌نجامدا كۆڕه‌وێكی ملیۆنیی ومێژوویی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وته‌وه كه‌بووه هۆی ده‌رچوونی بڕیاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وسه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له رووبه‌رێكی فراوانی پارێزگانی باكور وباشوری عێراق.ئه‌وه‌بوو هێزه‌كانی رژێم بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له كوردستاندا مانه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی له‌راپه‌ڕینێكی تردا (18/ته‌مموز/1991)، پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (به‌بێ كه‌ركوك) له هێزه‌كانی رژێمی عیراق چۆڵكران ورژێمیش بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی ئیداره وسه‌پاندنی ئابڵۆقه‌یه‌كی ناڕه‌وای به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا ده‌ركرد.به‌كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ناوخۆیی وده‌ره‌كییه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
ئه‌ل ئه‌یام ئه‌لگه‌ویله (به پاڵه‌وانكردنی سه‌ددام)
ساڵی 1980 و له‌سه‌ره‌تای خۆسه‌پاندنی سه‌دام حسین به‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، فیلمێكی (150ده‌قیقه‌یی) به‌ناوی ئه‌لئه‌یام ئه‌لته‌ویله –رۆژگاره دوورودرێژه‌كان-ه‌وه له‌ده‌رهێنانی توفیق ساڵح و نووسینی سه‌ددام حسێن و تۆفیق ساڵح ونواندنی سه‌ددام كامل ئامۆزای سه‌ددام حسێن له‌رۆڵی سه‌ددام حسێندا به‌رهه‌مهێنرا.
ئه‌و فیلمه كه‌له‌ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی عێراقه‌وه (كه‌ناڵی یه‌ك) چه‌ندینجار په‌خشكراوه، به‌رهه‌مێكی بایۆگرافیی بوو ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی سه‌ددام وهه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ی بۆ تێر‌وركردنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له 7/10/1959 داوراكردنی به‌برینداری بۆ سوریا. فیلمه‌كه هه‌وڵێكی تری پروپاگه‌نده‌كارانه بوو بۆ به‌پاڵاوانكردنی سه‌ددام له‌لای عێراقییه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ده‌ربازبوونی قورس و گرانی سه‌ددام له ده‌ستی هێزه‌كانی قاسم وساڵانه یاخود هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك له بۆنه حزبییه‌كانی به‌عسدا له ته‌له‌فزیۆنی عێراقه‌وه پێشكه‌ش به بینه‌ران ده‌كرا كه جگه له‌ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی عیراق هیچ كه‌ناڵێكی تریان نه‌بوو ته‌نها ئه‌و شوێنانه نه‌بێت كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی خۆرهه‌ڵات هه‌ندێك كه‌ناڵی ره‌سمیی ئێرانیان وه‌رده‌گرت و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداربوو له رووی ئه‌منیی و موخابه‌راتییه‌وه.
رۆژی 13 كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2003 رۆژێكی مێژوویی گرنگ بوو بۆ جیهان به‌گشتی و گه‌لی عیراق به‌تایبه‌تی، چونكه یه‌كێك له‌دڕه‌نده‌ترین دیكتاتۆره‌كان (سه‌دام حسێن) سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراق دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لانی عیراقدا هێنابووی داواجار به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رگرییه‌ك له‌خۆی بكات، له‌چاڵێكی تاریكداو به‌ڕوخسارو ده‌روونێكی رووخاوه‌وه له‌گوندێكی ناوچه‌ی تكریت له‌لایه‌ن هێزێكی مارێنـزی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستگیركرا.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا به‌هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌به‌ره‌ی باشور‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌ی باكوور توانییان له‌مانگی نیسانی ساڵی 2003 دا ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له‌ناوبه‌رن، (سه‌دام)و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی روویان له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا كرد بۆئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حزبی به‌عس بده‌ن، كه دژ به‌سوپای ئه‌مریكاو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بجه‌نگن، دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆیان رونبووه‌وه كه (سه‌دام حسێن) خاكی عیراق جێناهێڵێت ئه‌وان لایان وابوو كه‌سایه‌تی سه‌دام هه‌ڵهاتن قبوڵ ناكات، هه‌ر بۆیه پلانێكی تۆكمه‌یان داڕشت بۆ ده‌ستگیركردنی, كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا خه‌ڵاتێكی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكرد، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك دیاری بدرێت به‌ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه زانیاری ورد‌و دروست له‌سه‌ر شوێنی خۆحه‌شاردانی (سه‌دام حسێن) به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا بدات، ئه‌وه له‌كاتێكدا بوو كه (سه‌دام حسێن) له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌وه بوو كه هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان ده‌دا.
پلانی ده‌ستگیركردنه‌كه له‌لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵ (سیمۆن دارایز)ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، كه یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده باڵاكانی (ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا) له‌عیراق، له‌مانگی (8)ی ساڵی (2003)دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه گوایه چه‌ند جارێك (سه‌دام حسێن) له‌باكوری شاری به‌غداو ناوچه‌ی تكریت بینراوه, هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا) تیمێكی تری به‌سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ (سوارز كیفمان) پێكهێنا بۆ زیاتر دڵنیابوون له‌و زانیارییانه‌و دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه نهێنییه‌كه‌ی (سه‌دام حسێن).
له‌دواین هه‌وڵیشدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان كرد به‌ده‌ستگیركردنی كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌دام و پاسه‌وانه‌كانی بۆئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌دام ده‌ستگیر بكه‌ن, دوای ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكی نزیكی سه‌دام و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا زانیاری‌یان له‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك دركاند، كه سه‌دام په‌نای بۆ ده‌بات، هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌یان به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا دابوو په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به(سه‌دام حسێن)ه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو، سه‌دام ته‌نیا دوو پاسه‌وانی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه، له‌رۆژی 12 ی كانونی یه‌كه‌مدا دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا توانییان كه‌سێك به‌ناوی (محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌لسمه‌ت) ده‌ستگیربكه‌ن كه پێشتر پله‌ی (عه‌قید) بووه له‌سوپای عیراقدا دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ناوبراو شوێنی خۆ حه‌شاردانی (سه‌دام حسێن)ی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا دركاندبوو پێی راگه‌یاندبوون، سه‌دام له‌گوندێكی ناوچه‌ی تكریت خۆی حه‌شارداوه.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ هێزێكی تایبه‌تی مارێنـزی ئه‌مریكی به‌پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێكه‌وتن، هاوكات له‌ڕاپۆرتی ژه‌نه‌ڕاڵ (جه‌یمس هیكلی) ئاماژه به‌وه‌كرابوو، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) به‌شداربوون، دوای پشكنین و گه‌ڕانێكی ورد له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (13)ی كانونی یه‌كه‌مدا ئه‌و هێزه له‌چاڵێكی ته‌نگدا توانییان (سه‌دام حسێن) سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراق ده‌ستگیربكه‌ن، دواتر راده‌ستی گه‌لانی عیراقیان كرد، دوای دادگاییكردنی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌ی دژ به‌گه‌لانی عیراق و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی ئه‌نجامیدابوو دواجار له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
رۆژی 30 / 12 / 2006 له به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس له‌عیراق له‌فه‌رمانگه‌ی موخابه‌راتی عیراقی له‌سێداره‌درا، پاش ئه‌وه‌ی له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌عیراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، پاشان سه‌رۆكی كۆمار ده‌سه‌ڵاتی له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانباره‌ی به‌خشیه نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
محه‌مه‌د مونیب ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی به‌رگریكار له سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عیراق له یادی 10 ساڵه‌ی له‌سێداره‌دانیدا رایگه‌یاندبوو له‌سێدارنی ناوبراو له به‌ره‌به‌یانی جه‌ژنی قوربانی 2006دا به‌مه‌به‌ست بووه.
محه‌مه‌د مونیب له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه رۆژنامه‌ی ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "مه‌به‌ست له له‌سێداره‌كانی سه‌دام حسێن له به‌یانی جه‌ژندا ناردنی په‌یامێك بووه بۆ هه‌مووان به‌تایبه‌ت بۆ فه‌رمانڕه‌واكان كه عه‌ره‌ب مه‌ڕن و ده‌كرێت له رۆژی جه‌ژندا سه‌رببڕدرێن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌دام حسێن كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه كه‌س به‌خراپه باسی فه‌رمانڕه‌واكانی عه‌ره‌ب نه‌كات و ته‌نها هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر ئێران و پێیوایووه كه رۆڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا له رۆڵی ئه‌مریكا مه‌ترسیدارتر بووه".
ئه‌و پارێزه‌ره پێیوایه كه "ئوممه‌ی عه‌ره‌بی به له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دیكتاتۆر بووه، زیانی كردووه و به‌ڵگه‌ش ئه‌و رووداوانه‌یه كه له ئێستا له سوریا رووده‌ده‌ن".
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید – كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18