riklam

د.بەرهەم و عەبدولمەهدی تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەت تاووتوێ دەكەن

عیراق 10:21 PM - 2018-12-12
.

.

ئەمڕۆ 12ی كانونی یەكەمی 2018، سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح لە بەغدا پێشوازیكرد لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پێكەوە گفتوگۆیان كرد لە بارەی گرنگترین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكەو هەوڵەكانی پەیوەست بەتەواوكردنی كابینەی وەزاری و دەستپێشخەرییەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەكەی.

هەر لەو دیدارەدا یادی یەكەمین ساڵڕۆژی سەركەوتن بەسەر تاقمی داعشی تیرۆرست بە بیرهێنرایەوە كە لەو رۆژەدا تەواوی شارو شارۆچكەو گوندەكانی عیراق لەچنگی ئەو گروپە تیرۆرستە رزگاركران. 

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پێویستی بەهێزكردن و پاراستنی سەركەوتنەكان دووپاتكرایەوە كە لەڕێی بوژانەوەی باری خزمەتگوزاری و ئابووری لە وڵات و پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانییەوە دێتە دی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket